بەرخۆدان تا ئازادکردنەوەی قودس بەردەوامە/پەیاممان خوێن  لە بەرانبەر خوێنە

دوکتۆر ئیسماعیل ڕەزوان بە ئاماژە بەوەی کە بەرخۆدان تا ئازادکردنەوەی یەکجارەکی قودس درێژەی هەیە، جەختی کرد: پەیامی ئێمە بۆ داگیرکەران مووشەک لە بەرامبەر مووشەک و خوێن لە بەرامبەر خوێنە.

دوکتۆر ئیسماعیل ڕەزوان ئەندامی باڵای بزووتنەوەی حیماس لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری ئاژانسی مێهر بە ئاماژە بەوەی کە پاشهاتی هەموو جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی لە دژی هاووڵاتیانی فەلەستینی لە ئەستۆی ئەو ڕژیمەیە، وتی: بەرخۆدان لە وەڵام و کاردانەوە بە جەنایەتەکانی ئەم دواییەی ڕژیمی زایۆنی لە دژی خەڵکی فەلەستین خەبات دەکات.

وتیشی: پەیامی ئاشکرای ئێمە بە داگیرکەران مووشەک لە بەرامبەر مووشەک و خوێن لە بەرامبەر خوێن و کوشتن لە وەڵامی کوشتن و وێران کردن لە وەڵامی وێران کردنە و داگیرکەران دەبێ بزانن کە جەنایەتەکانیان بێ وەڵام نابێت و کاتی کوشتن و هێرش بۆ سەر هاووڵاتیانی فەلەستینی بە سەرهاتووە.

ئەندامی باڵای بزووتنەوەی داعش لە درێژەدا جەختی لە گردبوونەوەی خەڵکی فەلەستین بە دەوری گرووپگەلی جیهادی و بەرخۆدان لە دژی ڕژیمی زایۆنی کرد و ڕایگەیاند: بەرخۆدان لە وەڵام و کاردنەوەی بە هێرشەکانی ڕژیمی زایۆنی هاوکاتی ڕاگەیاندنی ئامادەیی خۆی، پێداگرە لە هاوکێشەی بەرگریی هەمبەر بە ڕژیمی زایۆنی. کەرتی غەزە چێتر پارووی سووک و ئاسانی دوژمن نییە و بەرخۆدان شمشێر و قەڵغانی بەرگرانە و ڕاستەقینەی گەلی فەلەستینە.

ڕەزوان هەروەها ئەمریکای بە هۆی پاڵپشیی ئاشکرای لە ڕژیمی زایۆنی بە بەرپرسی هەموو جەنایەتەکانی داگیرکەران لە دژی گەلی فەلەستین زانی و جەختی کرد: ڕادەگەیێنین کە مامەڵەی سەدە لە ژێر پێ دەنێن و تەواو پڕۆژەکان و نەخشەکانی دژی فەلەستین تێکدەشکێنین. چونکە بەرخۆدان ناو و ئامانجە و ئێمە لە رێگەی رێپێوانی گەڕانەوە و تێکشکانی گەمارۆ و بەردەوامبوونی بەرخۆدانی چەکدارانە بەرهەڵستی مامەڵەی سەدە دەبینەوە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: تاقە رێگە بۆ وەستاندنی دەستدرێژییەکانی ڕژیمی زایۆنی، هێرش و کۆتایی هێنانی یەکجاری و بێ مەرجی گەمارۆی کەرتی غەزەیە. تەواو پڕۆژەکان تەنانەت مامەڵەی سەدە و پەیوەست بوونی کەرانەی رۆژئاوایی بە شارۆچکەکانی زایۆنی شکست دەهێنێت. پەیامی ئێمە ڕوون و ئاشکرایە، تا کاتێک دەستدرێژییەکان درێژەی هەبێ، ڕووبەری پێکدادانەکانیش بەربڵاوتر دەبێ، تا ئاستێک کە کۆڵەکەکانی ڕژیمی زایۆنی تێکدەڕووخێت.

ئەندامی باڵای بزووتنەوەی حیماس لە کۆتایدا وێرای نرخاندنی پاڵپشتییەکانی ئێران لە بەرخۆدانی فەلەستین، جەختیشی کرد: ئێمە تا ئازادکردنەوەی قودس و مزگەوتی ئەقسا درێژە بە بەرخۆدانمان دەدەین.

News Code 26366

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 0 =