بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە كۆنفرانسی رۆژنامەنووسی هاوبەش لەگەڵ سەرۆكی فەڕەنسا لە كۆشكی ئێلیزەی پاریس وتی: عێراق دەیەوێت ڕۆڵی گرنگی بەرچاوە بگێڕێت و ببێتە ناوەندی کۆبوونەوە بۆ ئەو وڵاتانەی ڕای جیاوازیان هەیە.
عادل عەبدولمەهدی لەو كۆنفرانسە رۆژنامەنووسیەدا رایگەیاند: فەرەنسا هەمیشە لەگەل ئێمەدابوە و یەكێكە لەو وڵاتانەی بە هەمو شێوەیەك پەنابەران لە ئامێزدەگرێت، هیوادارین لە یارمەتیدانی مرۆڤایەتی بەردەوامبن.
ڕاشیگەیاند: ، داعش ئێستا دەیەوێت بە هەموو شێوەیەك هەوڵبدات دووبارە زیندو ببنەوە، دەبێت هەمو وڵاتان لەگەڵ عێراق هاوكاربن دژ بە داعش.
عادل عەبدولمەهدی وتیشی: رێگە بە داعش نادەین دوبارە كاری تیرۆر لە عێراق ئەنجامبداتەوە، هەروەك چۆن لە ماوەی رابردودا لە سعودیە و سریلانكاو چەند ناوچەیەكی تر كاری تیرۆریستی ئەنجامدا.
یەكڕیزی و یەكبوونی سیاسی عێراق بونەتە هۆی باشبونی دۆخی ئەمنی عێراق، هەمو هێزەكانی ناو عێراق پێكەوە دژ بە تیرۆر جەنگاون و بەوشێوەیە توانیویانە ئاسایش بۆ عێراق بگەڕێننەوە.
سەبارەت بە پەیوەندیەكانی نێوان هەولێر و بەغداد، عادل عەبدولمەهدی رایگەیاند: لە ئێستادا هەولێر و بەغدا پەیوەندیەكانیان زۆر باشە و توانیومانە هەندێ پرس تێپەڕێنین، ئێستا پرسەكانی نەینەوا و شەنگال و خاڵە گومرگیەكان لە رێگەی چارەسەركردندان، بەهۆی یەكڕیزی سیاسیەوە خاڵە گومرگیەكان پێكهاتون، ئێستا ئاشتەوایی و سەقامگیری هەمو عێراقی گرتوەتەوە.
عەبدولمەهدی وتیشی: وەك چۆن پێشتر كۆبونەوەی شەش قۆڵی نێوان عێراق و ئێران و كوەیت و سعودیە و ئوردن و سوریا و تركیا، لە بەغداد ئەنجامدەدرا، ئێستاش دەمانەوێت ئەو لایەنانە بەیەكەوە كۆببنەوە و دانوستان ئەنجامبدەن و ئەوەش گرنگی رۆڵی عێراق پیشاندەدات كە دەبێتـە ناوەندی ئەو وڵاتانەی رای جیاوازیان هەیە.
لای خۆشیەوە ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا رایگەیاند: لە بنیادنانەوەی موسڵ هاوكاری عێراق دەكەین و یەكێكە لە خاڵە هاوبەشەكانی نێوان هەردو وڵات، ئاسایش و ئەمنی عێراق و ناوچەكە گرنگە بۆ ئێمە و عێراقێكمان دەوێت كە ئاسایش بەدەستبهێنێت و ببێتە نمونە بۆ ئەو وڵاتانەی ئێستا بە دۆخێكی راگوزەریدا تێپەڕدەبن.
Your Comment