ڕازی دەرکەوتنەوەی بەغدادی/ لێکدانەوەی گرتەی ڤیدیۆیی سەرکردەی داعش

دەرکەوتنەوەی سەرکردەی داعش پاش ٥ ساڵ لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی بووە هۆی ئەوەی کە شرۆڤەکاران لە لێکدانەوەی ئەو گرتە ٢٠ خولەکییە، خاڵی جێی سەرنج دەربهێنن.

ئاژانسی هەواڵی مێهر – بەشی نێودەوڵەتی: پاش ئەوەی ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی داعش رۆژی دووشەممەی ڕابردوو پاش ٥ ساڵ لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەرکەوت، شرۆڤەکاران ڕایانگەیاند کە ئەو گرتەیە وەک هەوڵێک بۆ دەرچوون لە شکست و ئاراستەکردنی ڕواڵەتێکی نوێ لە داعش دەچێت کە زۆر شێوەی قۆناغێک دەدات کە ئۆسامە بێن لادێن رێبەری ئەلقاعیدە بەر لە کوژرانی تێیدا بووە.

ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی داعش هەنگاوی ناوەتە قۆناغی بێن لادێنی چونکە ڕێک وەک بێن لادێن لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەرکەوتووە. ئەمە قۆناغێکی نوێ و دوور و درێژە کە بەغدادی پێێ هیوادارە، بە تایبەت لە پاش ئەوەی تەواو ناوچەگەلی بندەستی لێ ستاندراوەتەوە.

ئۆسامە بێن لادێن رێبەری ئەلقاعیدە پاش کوژرانی لە ساڵی ٢٠١١ ڕووی لە حەشارگەکانی نێوان ئەفغانستان و پاکستان کردبوو و ئەوە قۆناغێکە کە بەغدادی-ش لە ئێستادا تاقی دەکاتەوە و بە دوای حەشارگە و هەڵاتن و شوێن‌گۆڕکێی بەردەوام و جموجۆڵی داعشییەکان بۆ ئەنجام دانی هێرشی تیرۆریستییە.

لێکدانەوەی وردبینانەی گرتەی ڤیدیۆیی بەغدادی

پاش دەرکەوتنی ئەبووبەکر، نۆرە گەیشتە دەزگاگەلی هەواڵگریی نێودەوڵەتی، شرۆڤەکاران و میدیاکان بۆ لێکدانەوەی چرکە بە چرکەی ئەو فیلمە لە بەغدادی بە ئامانجی بە دەست هێنانی زانیارییەک لەو.

"هەشام هاشمی" شرۆڤەگەری عێراقی لەبارەی ئەوەی کە ئایا کەسی ناو گرتەکە هەمان "ئەبووبەکر بەغدادی"‌یە، وتی" ئەوە خود بەغدادی‌یە چونکە شێوەی قسە کردن و هەڵسوکەوتی نەگۆڕاوە و قورسایی دەستی ڕاستی ئاماژەیەکن بە برینداربوونی دەستی ڕاستی بەو جۆرەی کە ساڵی ٢٠١٦ ڕاگەیێندرا.

شرۆڤەکاران بە وردبینییەوە گرتەی ڤیدیۆییەکەی بەغدادیان لێکدایەوە و هەندێ پرس و مژاری تایبەتیان لێ دەرکێشا، بۆ وێنە:

ـ ئەنگوستیلەی خەلافەت کە لە کاتی وتاردانی لە مووسڵدا پێی بوو، لەم گرتەیەدا نابیندرێت و ئەوە لە خۆیدا هێمایەکە بۆ شکستی خەلافەت و نەمانی ناوچەیەک لە بندەستی بەغدادی‌دا.

ـ جلی بەغدادی زستانییە و ئەوە خۆی ئاماژەیەکە بۆ شوێنی ساردی فیلم هەڵگریی گرتەکە و پێدەچێ ئەو شوێنە بکەوێتە نێوان تەلعەفەر، کێوەکانی سەنجار یان شوێنێکی شیمانەیی وەک بادیەی شەدادی لە باشووری حەسەکە.

ـ کەسانی ناو گرتەکە دەموچاویان داپۆشاوه کە ئەوە جۆرە بەردەماخ دانە کە لە رۆژهەڵاتی سووریا و رۆژئاوای عێراق زۆر باوە.

ـ فیلم هەڵگریی وردبینانە بە کامێرای زۆر باش و تیشکی گونجاو کە سەرتاسەری ئەو ژوورەکەی بە کۆتاڵی سپی داپۆشراوە، ڕۆشن دەکات.

ـ لە سەر کردنی سەرپۆشی ڕەش لە بری ئەوی پێشتر لە وتاردانی مووسڵدا لە سەری دەکرد.

ـ چەکێک کە لە تەنیشتی ڕاستی بەغدادی‌یە، بیرهێنەرەوەی چەکی ئۆسامە بێن لادێن رێبەری ئەلقاعیدەیە.

ـ جل و بەرگی یەکێک لە ڕووداپۆشڕاوانی داعشی لە جل و بەرگی سعوودی دەچێت.

ئەوە لە کاتێکدایە کە "کەفاح مەحموود" شرۆڤەگەری هەرێمی کوردستان سەبارەت بە شوێنی فیلمەکە دەڵێ: "ئەوی دەبێ بیزانین ئەوەیە کە داعش لەباری جوگرافییەوە شوێنی تایبەتیی نییە و دەبینین کە چۆن هەڵمەتی تیرۆریستیی لە رۆژهەڵات تا رۆژئاوا درێژەی هەیە. ئەوەش بەو مانایە کە کەسانی ناو ئەو گرووپە لە هەموو جێیەکی جیهان و لەوان وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامیی وەک تورکیا، عێراق و سووریا تەڤلی ئەو گرووپە بوونە. هەر بۆیە سەیر نییە گەر بڵێین بەغدادی ئێستا لە یەکێک لەو وڵاتانەدا بێت. لە بابەتی سەربازییەوە، داعش تێکشکێندراوە و بەغدادی‌ش دانی بە شکستی لە باغۆز وەک دوا مۆڵگەی داعشدا ناوە. داعش کۆتایی پێ هاتووە و لە ژێر ناوی کەناڵ و نازناوی ساختەییەوە دەرکەوتووە".

هۆی دەرکەوتنەوەی بەغدادی لە گۆشەنیگای شرۆڤەکاران

شرۆڤەکاران هۆکاری دەرکەوتنەوەی بەغدادیان لێکدایەوە و هەندێک لەوان ئەو کارەیان بە هەوڵێک لە ڕووی ناهومێدییەوە زانی کە بە مەبەستی خۆهەڵکێشان و  ئەوەی کە دەتوانێ لە هەموو جێیەکی جیهان دەست بداتە هێرشی تیرۆریستی بڵاو کردۆتەوە. هەندێکی دیکە لە شیمانەی جموجۆڵی داعش بە تایبەت لە ئەفغانستان هەواڵیان داوە. هەر بەو پێیە فەڕەنسییەکان جەختیان لە زەروورەتی هۆشیاریی زیاتری دەزگاکانی هەواڵگری کردووە.

"عەبدولوەهاب بەدەرخان" شرۆڤەکاری سیاسی ڕایگەیاند: "بەغدادی لە هەندێ ڕوودای وەک سەریلانکا بۆ دەرکەوتنەوەی بەهرە دەبات".

"چارلز لەستێر" لە شرۆڤەکارانی گرووپگەلی تیرۆریستی وتی: "داعش بە دوای خۆهەڵکێشان و چەسپاندنی ئەو باوەرەیە کە هێشتاش دەتوانێ لە سەرتاسەری جیهان هێرشی تیرۆریستی ئەنجام بدات. دەنگۆگەلێکی زۆر سەبارەت بە تندروستی بەغدادی لە ئارادا بووە و ئەو ڤیدئۆیە تەواو ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە و دەبینین کە تەندروستیی بەغدادی تەواو جێگرە".

"پیتێر نانینجا" یەکێکی دیکە لەو شرۆڤەکارانەیە کە دەڵێت: "ئامانج لەو کارەی ئەبووبەکر بەغدادی بەرز کردنەوەی ورەی داعشییەکانە و ئەو وا نیشان دەدا کە هێشتا داعش و رێبەرەکەی بەهێزە".

بە باوەری شرۆڤەکاران یەکێکی دیکە لە ئامانجەکانی بەغدادی لە بڵاوکردنەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییە ئەوە بووە کە نیشان بدات داعش لە قۆناغی شوێن‌گۆرکێیە و هەوڵ دەدا تەرکیز بخاتە سەر دەرەوەی سووریا و عێراق. هەندێکی دیکەیان لایان وایە دەرکەوتنەوەی بەغدادی وەڵامێک بوو بە هەموو گومان و ڕەخنەکانی ناو داعش لەبارەی ون‌بوون و شوێن بزربوونییەتی و سەلماندی کە سەرکردەی داعش ئاگاداری هەموو ڕووداوەکانی سووریا و عێراق و دەرەوەی ئەو دوو وڵاتەیە.

واشنتۆن پۆست لەوبارەیەوە نووسی: "ئەو ڤیدیۆیە نیشان دەدا کە بەغدادی هێشتا زیندووە و توانیویەتی خۆی لە شکستی داعش لە سووریا و عێراق رزگار بێت و هیچ هێمایەک لە تێکشکان یان برینداربوونی سەرەڕای تەواو ڕاپۆرتەکان لەبارەی بریندار بوونی لە هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر سووریا، نابیندرێت".

ئەو رۆژنامەیە ئاماژە بەوەش دەدا کە ئەگەرچی هیچ ناونیشانێک لە شوێنی ئێستای بەغدادی بە دەستەوە نییە، بەڵام شرۆڤەکاران لایان وایە کە سەرکردەی داعش خۆی لە سارای سووریا یان لە عێراق حەشار داوە.

شوێن پێی ئەمریکا لە دەرکەوتنەوەی بەغدادی

هەندێکی دیکە لە شرۆڤەکاران بە دوای شوێن پێێ ئەمریکا لە ڕووداوی بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیی سەرکردەی داعشەوەن؛ بە تایبەت لە کاتێکدا کە ترامپ باسی لە تێکشکانی یەکجاریی داعش دەکرد، ئەمریکییەکان لە سناریۆیەکی نوێدا لە هەڵمەتە نوێیەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش هەواڵیان داوە.

"حەسەن ئەبووهەنیە" کارناسی بواری گرووپگەلی تیرۆریستی بە ئاماژە بە دەرکەوتنەوەی ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی داعش و بەهرە وەرگرتنی ئەمریکییەکان لەو دەرفەتە بۆ درێژەدان بە جموجۆڵی سەربازیان بە سپۆتنیکی ڕاگەیاند: "واشنتۆن بە دوای بەهرە وەرگرتن لەو گرووپانەیە. جموجۆڵی داعش هەلی پەل داکوتان و دەستدرێژی بۆ سەر ناوچەگەلێک بە ئەمریکا دەدات کە نەیتوانیوه دەستیان پێ بگەیێنێت. بە تایبەت لە بەژی ئەفریقادا کە هاوبەشیی لە هێزەکانی ئافریکۆمدا زیاتر کردووە و خەریکی سازدانی گەورەترین بنکەی سەربازیی لە نیجێرە".

ئەبوو هەنیە جەختی لەوەش کرد: "واشنتۆن دەیەوێت لە گرووپگەلی تیرۆریستی بۆ پەرەدان بە دزەکردنی لە رۆژهەڵاتی ئاسیا و گۆشارخستنە سەر چین و ڕووسیا بەهرە ببات".

News Code 26300

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 7 =