بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، تیرۆریستانی داعشی لە کاتی هەڵاتنیشدا دەست لە جەنایەتەکانیان هەڵناگرن و کچان و ژنانی ڕفێندراوی ئێزدی لە خۆیان دەبەنە ناوچەکانی دیکەی سووریا و هەتا لەوێ لە بازاڕە تایبەتییەکانیاندا وەک کۆیلە بیانفرۆشن.
عەلی خانسووری چالاکی بەرچاوی ئێزدیان لەوبارەیەوە وتی: تیرۆریستانی داعشی لە کاتی هەڵاتندا ژمارێکی زۆری کچ و ژن و منداڵی ئێزدیان لە گەڵ خۆیان گواستۆتەوە بۆ حەلەب و هاوێری ئەو شارە و ئەدلەبی سووریا.
ئەو چالاکە ئیزدییە بە ئاماژە بە تەڤلبوونی تەکفیرییەکان بە گرووپگەلی دیکەی تیرۆریستی لە ئەدلەب ڕایگەیاند: ئەو تیرۆریستانە دەچنە ڕیزی بەرەی نوسرە، ئەحرارولشام و تەنانەت سوپای ئازادی سووریا.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: داعشییە هاڵاتووەکان کە زۆربەیان عێراقین، لە کاتی هەڵاتندا دیلە ئێزدییەکان کە لە ژنان، کچان و منداڵان پێک هاتوون، لە گەڵ خۆیان بردووە و وەک کۆیلە دەیان فرۆشن.
بۆچوونی ئێوە