یەکەم کاردانەوەی ئەمریکا بە دەرکەوتنی ئەبووبەکر بەغدادی

وەزارەتی بەرگری ئەمریکالە کاردانەوە بە بڵاو کردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئەبووبەکر بەغدادی بۆ یەکەم جار لە ساڵی ٢٠١٤ەوە ڕایگەیاند کە شوێنگیری ڕێبەرانی داعش دەکەن کە ئازادن و شکستیان دەدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، شۆن ڕابرتسۆن وتەبێژی پێنتاگۆن ئاشکرای کرد: ئێمە ئەو ڤیدیۆیە کە ئەبووبەکر بەغدادی تێیدا نیشان دراوە، بینیمان.

ناوبراو زیادی کرد: بەردەوام دەبین لە پاڵپشتی هاوپەیمانەکانمان لە ئۆپراسیۆنی شکستدانی بەتەواوی داعش.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش لە بارەی ئەو گرتە ڤیدیۆییەوە وتی: کارناسانی دەوڵەتی ئەمریکا گرتە ڤیدیۆییەکە لێک دەدەنەوە و ئەنجامەکەی بە بنکە هەواڵگرییەکان دەدەن تا سەبارەت بە ڕاست بوونی ئەو ڤیدیۆیە لێکۆڵینەوە بکەن.

بە جەختی ناوبراو، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرکردەیی ئەمریکا درێژەی بە گوشاری خۆی لە سەر داعش لە عێراق، سووریا و جیهان دەدات تا بە تەواوەتی لەناوی ببات و لێپرسینەوە لە ڕێبەرەکانی ئەو گرووپە بکات و سزایان بدات.

بەڵام ڕێکخراوی هەواڵگری ناوەندی ئەمریکا سیا هیچ کاردانەوەیەکی بە ئەو گرتە ڤیدیۆییە نیشان نەداوە.

ڕێکخراوی پڕۆپاگەندایی الفرقان سەر بە داعش لە ڕێگای کەناڵی تلگرامەوە گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە کۆبوونەوەی ئەبووبەکر بەغدادی لە گەڵ سەرکردەکانی داعش بڵاو کردەوە. ئەمە یەکەم دەرکەوتنی بەغدادی لە ژووییەی ٢٠١٤ەوە دێتە ئەژمار، کاتێک کە لە مزگەوتی گەورەی نووری لە موسڵ پاش کۆنترۆڵی ئەو شارە لە لایەن داعشەوە قسەی کرد.

ئەو گرتە ڤیدیۆییە دوای کەوتنی دوایین بنکەی داعش لە سووریا بڵاو بووەتەوە. ئاڵبەت هێشتا حەشارگەی ئەبووبەکر بەغدادی نادیارە و بە پێی دوایین ڕاپۆرتەکان ئەو بەردەوام لە هاتوچۆدایە لە ناوچە بیابانییەکانی نێوان عێراق و سووریا.

ئیبراهیم بەدری ناسراو بە ئەبووبەکر برغدادی ڕۆژی دووشەمە لە یەکەم ڤیدیۆی خۆیدا پاش پێنج ساڵ لە ڕواڵەتێکی نوێدا دەرکەوت کە چی دیکە هەواڵێک لە ڕواڵەتی ئەو وەکوو ڕێبەری خەلافەتی داعش نەبوو ە وەکوو شەڕکەرێک دەرکەوتووە.

ناوبراو بە پێچەوانەی قسە کردنی لە موسڵ کە ڕیشی ڕەش بوو کە نمانەی دەسەڵاتە ئەم جارە بە ریشی سپی دەرکەوت کە بەشی خواری ڕیشی خەنەیی بوو. جگە لە گۆڕانی جل و ڕیشی ئاسەواری چاخی لە دەموچآو و لەشی دیارە و پیستی شادە کە نیشانەی ئەوەیە لە شوێنێکی بەستراو دا ژیان ناکات، ئاڵبەت وادیارە کە ناوبراو بە شێوەی ئازادیش هاتوچۆ ناکات.

News Code 26281

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =