بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر لە هەواڵدەری مەدار، بەها ئەعەرەجی، جێگری پێشووری سەرۆک وەزیرانی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک، کاردانەوەی بە بڕیارەکانی ئەم دواییەی دەوڵەتی ئەمریکا لە سەر درێژ نەکردنەوەی مۆڵەتی کڕینی نەوت لە ئێران نیشان دا.
ئەعرەجی لە ئەو بەیاننامایەدا بە ئاماژە بە ئەوەی کە بڕیاری ئەم دواییەی ئەمریکا تاک لایەنە بووە و لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەو پەسەند نەکراوە، جەختی کرد: پێبەندی عێراق بە بڕیاری ئەم دواییەی ئەمریکا لە سەر درێژ نەکردنەوەی مۆڵەتی کڕینی نەوت لە ئێرانی، پێشێل کرانی دەسەڵاتی نەتەوەیی عێراق و سەرپەرشت زانینی ئەمریکا بە سەر ئەو وڵاتە وەسف کرد.
جێگری پێشووی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەم بارەوە زیادی کرد: پێبەند بوونی برێک لە وڵاتەکان بە بڕیاری ئەم دواییەی ئەمریکا بە هۆی هۆکاری سیاسییە نەک مافی لە حاڵێکدا کە ئاوەها هەوڵێک لە گەڵ سیاسەتی نوێی عێراق بۆ کردنەوەی دەرکەی ئەو وڵاتە بە رووی هەموو دراوسێکانی لە درێژەی بەدی هێنانی بەرژەوەندی نەتەوەیی، تەبا نییە.
ئەعرەجی لە کۆتایی بەیاننامەکەی خۆیدا وتیشی: تەواوی لایەنە سیاسییەکان چ ئەوانەی لایەنگرن و و چ ئەوانەی کە دژبەریشن، ئەبێ پاڵپشتی دەوڵەتی عێراق بن بۆ درێژەدان بە دانوستان لە گەڵ ئێران بۆ سەربەخۆ کردنەوەی ئەو وڵاتە لە بڕیاردانەکان.
بۆچوونی ئێوە