بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئیدانەی پێشوازی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسای لە شاندێکی کوردستانی سووریا و ئەو کۆبوونەوەیەی کرد کە لە پاریس کراوە.
لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا هاتووە: "ئەم هەوڵەی فەرەنسا بۆ رەوایەتیدان بە دەسەڵاتی پەیەدە لە سووریا، زیان بە پەیوەندییە هاوبەش و بەستراوەکانی نێوانمان دەدات و تا دوا سنوور هەنگاوێکی هەڵەیە".
دوێنێ ئمانوێل ماکرۆن لە کۆشکی ئێلیزە پێشوازی لە شاندێکی کوردستانی سووریا کرد و پشتگیری خۆی بۆ خۆبەڕێوەبەری باکووری سوریا دووپاتکردەوە.
ماکرۆن لە کۆبوونەوەکەدا بەردەوامبوونی فەرەنسای لە شەڕی دژ بە داعش و ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان بە شاندەکە راگەیاندبووو.
هەروەها ئاماژەی دابوو کە ئاسایشی تورکیا بۆ پاریس گرینگە و داوای کردبوو ئاڵۆزی نێوان کوردی سووریا و دەوڵەتی تورکیا کەم بکرێتەوە.
بۆچوونی ئێوە