AP ١٣٩٨ خاکەلێوە ٢٥ ١٩:٢٧

بەشار ئەسەد:

دوژمنی بیانی چارەنووسی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین دیاری ناکات

دوژمنی بیانی چارەنووسی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین دیاری ناکات

سەرۆک کۆماری سووریا لە دیدار لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی دەوڵەتی عێراق جەختی کرد: ڕێگە نادرێت دوژمنە بیانییەکان چارەنووسی ئەم ناوچەیە دیاری بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر، فاڵح فەیاز راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق ئەمڕۆ لە دیمەشق لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا دیدار و گفتوگۆی کرد.

پرسە ئەمنییەکانی پەیوەندیدار بە ناوچە سنوورییەکانی هەر دوو وڵات و گۆڕانکارییەکانی سووریا و عێراق تەوەری گفتوگۆی نیوان فەیاز و ئەسەد بووە.

بەشار ئەسەد لەم دیدارەدا جەختی کرد:گۆڕانکارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان پێویستی هەوڵی سووریا و عێراق بۆ پاراستنی سەروەری و سەربەخۆیی خۆیان لە بەرانبەر پیلانەکانی دوژمنان نیشان دەدەن.

زیادیسی کرد کە خەڵک خۆیان چارەنووسی ئەم ناوچە دیاری دەکەن و  ڕێگە نادرێت دوژمنە بیانییەکان خۆیان وەربدەن.

News ID 26015

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha