بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، له‌مه‌راسیمی بیره‌وه‌ری ۳۱ ی ساله‌ی قوربانیانی تاوانی ئه‌نفال كه له‌قه‌زای كه‌لار له گه‌رمیان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، په‌یامی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق خوێندرایه‌وه.
عادل عه‌بدولمه‌هدی لەو پەیامەدا ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌نفال تاوانێكی وه‌حشیانه بوو كه سه‌دام دژی گه‌لی كورد كردی و ۱۸۲ هه‌زار كه‌سی بێتاوانی ئه‌نفال كرد و به هه‌زاران كه‌سیشی له‌زێدی خۆیان ئاواره كرد.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕاشیگه‌یاندووه: یادی قوربانیانی ئه‌نفال له دڵیان دایه و ده‌زانن كه برینی ئه‌نفال چه‌ند به‌ژان و قورس و به ئازاره.
جەختیشی کردووە کە ده‌بێت هه‌مووان هه‌وڵبده‌ن كه گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان ههڵدهرێنهوه و رۆفاتی ئه‌نفالكراوان بگه‌یه‌ندرێته‌وه بۆ زێدی خۆیان.
عادل عه‌بدولمه‌هدی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه له‌گه‌ڵ خوشك و برا كورده‌كان هاوسۆزن و ده‌زانن كه ئه‌و ڕووداوانه زۆر ناخۆشه و كارێكی وه‌حشیانه بوو كه سه‌دام له‌دژی كورد كردی و قورسایی ئه‌و تاوانه ئه‌وه‌نده زۆره كه به هیچ وشه‌یه‌ك ده‌رنابڕدرێت.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داواشیكردووه كه هه‌وڵه‌كان بخرێنه‌گه‌ڕ بۆ دۆزینه‌وه گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڕۆفاتی ئه‌نفالكراوان بۆ زێدی خۆیان و خزمه‌تی كه‌سوكاری شه‌هیدان بكرێت.
Your Comment