خولیای عەرەبستان بۆ ڕکابەری لە گەڵ ئێران لە عێراق

نابێت توانستی عەرەبستان بۆ دزەکردن لە عێراق پشت گوێ بخرێت؛ چونکوو عێراق لە ڕوانگەی سعوودییەکانەوە خولگەی ئاسایشی ئەتنیکی و عەرەبی عەرەبستانە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: سەید مەهدیە قەڕشی: سەفەری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئێران لە حاڵێکدا ئەنجام بوو کە بەغدا لە ڕۆژانی ڕابردوودا میوانداری لێژنەیەکی ئابووری گەورە لە ڕیاز بوو کە بە مەبەستی ئەنجامدانی ڕێککەوتنی سەرەتایی سەبارەت بە دابین کردنی کارەبا و بەرهەمە نەوتییەکانی ئەو وڵاتە سەردانی عێراقیان کردبوو.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە تا پێش ئەمە، ئێران، دابین کەری کارەبای عێراق دەهاتە ئەژمار. ئاڵبەت قسەکانی ئەم دواییەی وەزیری کارەبای عێراق لە سەر بەردەوامی کڕینی گاز و کارەبای ئەو وڵاتە لە ئێران لانیکەم تا کاتی سەربەخۆیی ئەو وڵاتە تا سێ ساڵی داهاتوو، بیری پێکهێنانی بەرەیەکی عەرەبی-عێراقی لە بەرانبەر ئێران کاڵ نیشان دەدات.

سەرەڕای ئەوە، نابێت توانستی عەرەبستان بۆ پەرەپێدان بە دزە کردنی لە عێراق لە بیر بکرێت؛ چونکوو عێراق لە ڕوانگەی سعوودییەکانەوە لە خولگەی ئاسایشی ئەتنیکی و عەرەبی عەرەبستانە. ئەگەرچی داوود جەمیلی، سەرۆکی ژووری بازرگانی نەتەوەیی عێراق لە گفتوگۆ لە گەڵ گۆڤاری میدل ئیست سەبارەت بە هەوڵەکانی ئەم دواییەی عەرەبستان وتوویە کە ئامانجی عەرەبستانییەکان داگیر کردنی وڵاتی عێراقە و ئەوان دەیانەوێت بە فرۆشتنی کاڵاکانی خۆیان بە عێراق، ئەو وڵاتە بکەنە هی خۆیان.

لە ڕاستیدا، سەرنەکەوتنی عەرەبستان لە ئاڵۆزییەکانی سووریا و یەمەن بووە هۆی ئەوەی کە بەرپرسانی ئەو وڵاتە گۆشە نیگایەکیان بە دراوسێی باکووری ڕۆژهەڵاتی خۆیانەوە بێت و سەرجەم هەوڵ وتەقالای خۆیان لە بواری ئابووری، ئاوەدانی و فەرهەنگی بخەنە گڕ.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕوانگەکانی ڕیاز لە ساڵانی دواییدا لە هاوڕێیەتی لە گەڵ سیاسەتە دەستێوەردانانەکانی ئەمریکا لە عێراق و پاڵپشتی بەربڵاوی دارایی و سەربازی ئەو وڵاتە لە تیرۆریستەکان و گرووپە تەکفیرییەکان، نە تەنیا کەسایەتییەکی ناخۆش و بێ باوەڕی لە بیری گشتی ناوچەکە دروست کردووە، بەڵکوو بووەتە هۆی ئەوەی کە هەوڵی یەک جارەکی ئەو وڵاتە بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکانی لە گەڵ بەغدا و ئەنجامی هاوکاری لە گەڵ گومانی زۆر بەرەوڕوو ببێتەوە.

بەکارهێنانی لایەنی ئابووری و یارمەتی دارایی بە عێراق لە ناوچە سوننو نشینەکانی ئەو وڵاتە ە هەروەها ئەنجامی کاری ئاوەدانی کە لە کۆتاییدا بووە هۆی کردنەوەی پێوەندی دیپلۆماتیکی سعوودییەکان لە گەڵ بەغدا لە ساڵی ٢٠١٥ و کردنەوەی سنوورەکانی دوو وڵاتە بە ڕووی یەکتر دا و ئەنجامی گەشتی زۆر لە سنوورە ئاسمانییەکانی یەکتر، ئەگەر وا بۆی بچین کە بەس لە ئاکامی گوشارەکانی ئەمریکا بۆ وڵاتانی عەرەبی بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لە گەڵ بەغدا ئەو وەرگەڕانە دیپلۆماتیکە ڕووی نەدابێت، ئاکامی شوێنگیری سیاسەتە فرەخوازانەکانی ئەو وڵاتە بۆ سنووردار کردنەوەی دزەی ئێران و کێشانی بەرەی وڵاتانی عەرەبی پەراوێزی کەنداوی فارس و پاڵ دانەوە بە پێگەی هێژمۆنتیکی ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیایە، کەواتە عەرەبستانی هەوڵ دەدات تا دزەی خۆی لە رێگای هاوکاری لە گەڵ ئەکتەرەکانی تری ناوچەکە و دەرەوەی ناوچە پەرە پێبدات و لە بەرانبەر بەرەی بەرخۆدان هاوسەنگی دروست بکات.

سەرمایەدانەری لە بەسرە و بەرێوە بردنی گەڵاڵەی پێترۆشیمی لە ئەو وڵاتە، زیندوو کردنەوەی زەوییە بێ داهاتەکانی سەر سنوور بە ئاوی ژێر زەوی و دروست کردنی زەوی کشتوکاڵی و کێشانی بۆری نەوتی عێراق بەرەو دەریای سوور، چێ کردنی شاری وەرزشی لە عێراق لە چالاکییەکانی عەرەبستان لە عێراق لە بواری ئابووری و ئاوەدانییە کە ڕیاز لە ئەو پێوەندییە ئەنجامی داوە.

ئاڵبەت ئەو وڵاتە جگە لە بەکارهێنانی دارایی و کاری ئاوەدانی، لە بەستێنی پێوەندی دۆستانە لە گەڵ کوردەکان و سوننەکانی عێراقیش کەڵک وەردەگرێت تا بتوانێت لە ئەو ڕێگایەوە پێوەندییەکانی لە گەڵ گرووپەکانی تری سیاسەتی عێراق پەرەپێبدات و لە ڕێگای کارە فەرهەنگییەکانیشەوە بەستێن بۆ دزەی زیاتری خۆی لە ئەو وڵاتە دروست دەکات.

ئەنجامی گفتوگۆی دوو لایەنەی نێوان موحەمەد بێن سەلمان و حەیدەر عەبادی و هەروەها موقتەدا سەدریش کە لە درێژەی پڕۆژەی دزەی عەرەبستان لە عێراق شوێن گیراوە سەلمێنەری ئەو پرسەیە کە ئەو وڵاتە دەیەوێت وێڕای تۆکمە کردنەوەی پیوەندییە ئایینیەکان لە گەڵ عێراق، لە دزەی ئێران لە ئەو وڵاتە کەم بکاتەوە.

بەڵام وێڕای ئەو کارانە و پێداچوونەوەی عەرەبستان لە سیاسەتی دەرەوەی خۆی بەرانبەر عێراق، ناتوانرێت پێشینەی چالاکییە فرەخوازانەکانی عەرەبستان لەبیر بکرێت. تا ماوەیەک لەمەوپێش، دەسەڵاتی عەرەبستان لە ساڵەکانی پاش ڕووخانی ڕژێمی بەعسی عێراق و شەری کوەیت و تەنانەت ساڵەکانی بوونی ئەمریکا لە عێراق بۆ ڕێگری لە بەهێز بوونەوەی شیعەکان لە ئەو وڵاتە ڕونگەی هێرشبەرانەی نیسبەت بە بەغدا هەبوو و لە رێگای جیاوازەوە هەوڵی دەستێوەردان لە ئەو وڵاتەی دەدا.

هەوڵ بۆ ناسەقامگیری هێزی سیاسی لە عێراق و پێکهێنانی شەپۆلێکی ناڕەزایەتی لە ئەو وڵاتە لە ڕێگای پاڵپشتی لە پاشماوەی هێزەکانی بەعس، گرووپە تەکفیرییەکان و لایەنە دژبەرەکان لە بەرانبەر بەهێز بوونەوەی گرووپە شیعەکان، دەستێوەردان لە هەڵبژاردنی عێراق بۆ هاتنە سەر کاری گرووپە سوننەکان، لە هەوڵەکانی ڕیاز بووە تا بە ڕێگری لە پێکهێنانی هیلالی شیعی لە ناوچەکە بە رێبەرایەتی ئێران، ئاستی دزەی ئەو وڵاتە لە عێراقیش کەم بکاتەوە.

News Code 26000

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =