بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، واسیلی نبنزیا نوێنەری ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی کرد ئەو وڵاتانەی کە بە شێوەی ناڕەوان لە سووریان، ئەبێ هێزەکانی خۆیان لە ئەو وڵاتە ببەنە دەرەوە.
ناوبراو لە گفتوگۆ لە گەڵ ڕۆژنامە " الشرق الاوسط" وتی : ئێران و ڕووسیا لە سەر داوای سووریا و بە ئامانجی شەڕ دژی تیرۆریزم لە خاکی ئەو وڵاتەن.
ناوبراو بە ئاماژە بە شکستی ترۆریستەکانی داعش لە زۆربەی بەرەکان و دوور کردنەوەیان وتی: هێشتا هەڕەشەی تیرۆریستی هەیە و بڕێک گرووپە تیرۆریستییەکان وەکوو تەحریرولشام هێشتا لە ئەدلەبە.
Your Comment