هۆكارەكانی درووستبوونەوەی داعش ماون/ لەناوبردنی داعش بە هاوکاری عێراق و سووریا دێتە دی

سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان جەختی کرد: ''داعش شكستی گەورەی خوارد و خاكی لە دەست داوە، بەڵام مەترسییەكانی داعش هەر ماون و مەترسیی جدیین."

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود بارزانی ، لە گوتارێكیدا لە میانەی كردنەوەی پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر رایگەیاند: "پێویستە لەناوبردنی داعش بە هەماهەنگیی نێوان عێراق و سووریا بێت، نابێ دەرفەت بە داعش بدرێتەوە لە شوێنی دیكە نەشونما بكاتەوە."

ڕاشیگەیاند: "هۆكاری دەركەوتنی داعش تا ئێستاش هەر ماون، نابێ پێمان وابێت داعش نەماوە، بەڵكوو ئەوانەی دەڵێن داعش كۆتایی پێهاتووە، ڕاستی ناڵێن".

مەسعوود بارزانی لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمیشەوە وتی: "كات و دەرفەتی زۆرمان بە لایەنەكان داوە، بەڵام لەمڕۆوە یەك چركەش چاوەڕێ ناكەن و بە زووترین كات حكوومەت پێك دەهێنن."

وتیشی :" ئێستا لە قۆناغێكداین، نابێ چاوەڕێ بكەین و كاتی كۆتایی هاتووە، پەرلەمان دەست بە رێوشوێنی پێویست دەكات، كە سەرۆكایەتیی هەرێم كارا بكرێتەوە و سەرۆكی هەرێم هەڵبژێرێت و كاندیدی سەرۆك وەزیرانیش راسپێردرێت، رایدەگەیەنین لەمڕۆوە یەك چركە چاوەڕێ ناكەین ."

لە کۆتاییشدا هیوای خواست بە هاتنی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراق پێکەوە ژیانی ئاشتیانە بۆ هەموو لایەنەکانی ئەو وڵاتە دەستبەر بێت و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بکرێت.

News Code 25859

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 16 =