خەڵاتی ٢٥ ملیۆن دۆلاری بۆ سەری ئەبووبەکر بەغدادی

فرۆکەگەلی ئەمریکی ڕاگەیاندننامەگەلێکیان بە سەر پارێزگای ئەنباردا هەڵڕشتووە کە تێیدا باس لە خەڵاتی ٢٥ ملیۆن دۆلاری بۆ کەسانێک کراوە کە شوێنی زیندوو و مردووی سەرکردەی داعش ئاشکرا بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "العربی الجدید"، فرۆکەگەلی ئەمریکی ڕاگەیاندنگەلێکیان بە سەر پارێزگای ئەنباردا هەڵڕشتووە کە تێیدا باس لە خەڵاتی ٢٥ ملیۆن دۆلاری بۆ کەسانێک کراوە کە شوێنی زیندوو و مردووی سەرکردەی داعش ئاشکرا بکەن.

پۆلیسی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: ڕاگەیاندننامە بڵاوکراوەکان لە لایەن فرۆکەگەلی ئەمریکی وێنەی ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی داعش بە ناوەڕۆکی پێدانی ٢٥ ملیۆن دۆلار بە کەسانێک کە شوێنی زیندوو و مردووی ناوبراو ئاشکرا بکەن، لە خۆ گرتووە.

ڕاشیگەیاند: دەیان ڕاگەیاندنامەی لەو جۆرە بە سەر شارەکانی سەرووی فورات و ناوچە ساراییەکان و شارۆچکەگەلی نزیکی سنووری سووریا، ئۆردۆن و عەرەبستاندا بڵاو بۆتەوە.

News Code 25857

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 9 =