بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە ۱۴ی خاکەلێوە، ژمارەیەک لە بەرپرسانی نیزامی ئیسلامی ئێران و باڵوێزەکانی وڵاتانی بیانی، لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی کۆبوونەوە.
لەم دیدارەدا ڕێبەری باڵای ئێران بە ئاماژە ڕووداوی لافاوی ئەم دواییەی هەندێ پارێزگای وڵات، ڕایانگەیاند: بەرپرسانم راسپاردووە کە کارە سەرەکییەکان واتا بنیاتنانەوەی کاولییەکان و قەرەبووی خەسارەکان، لێرەبەدواوەیە و دەبێ ئەم خەسار و ئازارانە قەرەبوو بکرێتەوە.
زیادیشیان کرد: خەڵکی ئازیز لە ناوچە لافاولێدراوەکان لەگەڵ بەرپرسان هاوکاری بکەن چونکوو یارمەتی ئەوان بە ڕاستی کاریگەر دەبێت.
ڕێبەری باڵای ئێران بە جەخت لەسەر ئەوەی کە هۆکاری دوژمنی کردن لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران هەمان هێڵی دوژمنی بەرەی تاغووت لەگەڵ بەرەی تەوحیدە وتیان: بەرەی تاغووت لەگەڵ بنەما و هەویەی جووڵەی تەوحیدەی دژایەتی دەکات و ئەمریکا و دەستوپەیوەندەکانی وەک ئالی سعوود رازی نابن بە کەمتر لە دەست هەڵگرتن لە رێگای تەوحید.
وتیشیان: ئەگەر گەلی ئێران هەر بەوجۆرە کە تا ئێستا بەرەوپێشەوە چووە بەردەوام بێت، بێ گومان بە سەر دوژمنانی وەک ئەمریکا و دەستوپەیوەندەکانیدا سەردەکەوێت.
Your Comment