بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕاشاتودەی، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا هۆشداریی دا کە دامودەزگا هەواڵگرییەکانی بەلژیکا و فەڕەنسا خەریکی پلان ڕێژی بۆ ئەنجامی هێرشێکی کیمیایی لە پارێزگای ئەدلەبن.
بە وتەی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا، هێزی هەواڵگری ئەو دوو وڵاتە ئەورووپییە خەریکی هاوکاری لە گەڵ بەرپەسانی تیرۆریستەکان لە ئەدلەبن تا پاش ئەو هێرشە کیمیاییە، مسکۆ بە تاوانبار نیشان بدەن.
بە پێێ ئەم ڕاپۆرتە، ئەو هێرشە بە هاوکاری نزیکی بەرپرسانی هەواڵگری بەلژیکا و فەرەنسا و گرووپە تیرۆریستییەکان لەوانە تەحریرولشام و هەروەها گرووپی ناسراو بە کڵاو سپییەکان ئەنجام دەدرێت.
بە وتەی سوپای ڕووسیا، وەجبەیەکی گازی ژەهراوی کە پێدەچێت لە جۆری کلۆرین بێت، پێشتر لە ژێر ناوی کەپسوولی ئۆکسیژن و گازی سروشتی گواستراوەتەوە بۆ گوندەکانی پارێزگای ئەدلەب.
Your Comment