بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە تەلەڤیزیۆنی ئێن بی سی ئەمریکا، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی ڕایگەیاند: ٤٠٠ هیزی سەربازی ئەو وڵاتە لە سووریا دەمێننەوە کە ٢٠٠ کەسیان لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان دەبن.
ترامپ بە ئاماژە بە شەڕی ئێستای هێزە کوردییەکان لە گەڵ داعش لە ناوچەی باغۆز لە ڕۆژهەڵاتی سووریا وتی: ئەو ناوچەش لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری داهاتوو لە کۆنترۆڵی داعش ئازاد دەبێت.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی: ٢٠٠ کەس لە هێزەکانی ئەو وڵاتە لە خاکی سووریا و لە نزیکی سنووری ئیسرائیل بۆ ماوەیەک دەمێننەوە.
ئەمریکا زیاتر لە ٢٠٠٠ هێزی سەربازی و هێزی خزمەتگوزاری لە سووریا جێگیر کردووە. ناوبراو لە مانگی دیسەمبەری ڕابردوو رایگەیاند تەواوی هێزە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لە سووریا دەچنە دەرەوە بەڵام دوایی بە هۆی گوشاری ناوخۆیی و دەرەوە قبووڵی کرد ژمارەیەک لە ئەو هێزانە لە سووریا بمێننەوە.
Your Comment