بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هاوار نیوز؛ لێپرسراوی ڕاگەیاندنی هەسەدە ڕایگەیاند: هێزەکانیان بە تەواوی کۆنترۆڵی شارۆچکەی باغۆزیان کردووە، کە چەکدارانی داعش خۆیان تێدا حەشاردابوو، بەڵام هێشتا ئۆپراسیۆنەکە کۆتایی نەهاتووە.
هێشتا ژمارەیەک لە چەکدارانی داعش لە ناوچەیەکی بچووکی کەناری ڕووباری فورات ماون و خۆیان بەدەستەوە نەداوە.
لە هەواڵەکاندا هاتووە: بە سەدان چەکداری داعش، کە زۆربەیان بریندارن، لەکاتی کۆنترۆڵی باغۆزدا دەستبەسەرکراون و گوێزراونەتەوە بۆ پارێزگای حەسەکە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سووریا.
Your Comment