بە زوویی هێرش دەکەینە سەر مەنبەج

جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: ئەمڕۆ و بەیانییە کە هێرش بکەینە سەر مەنبەج، ئێمە قسەمان کردووە و جێبەجێیشی دەکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئاناتۆلی، فواد ئۆکتای، جێگری ئەردۆغان پاگەندەی کرد: کاتێک تورکیا باسی ناوچەی ئەمن لە باکووری سووریا دەکات بەم مانا نییە کە هەرکەس ویستی بێتە ئێرە و هەرچی دڵی خواستی ئەنجامی بدات.

ئەو زیادی کرد: بۆ تورکیا ناوچەی ئەمن بەو مانایە کە هیچ ۆڵات و دەسەڵات و گرووپێک نەتوانێت ئەمنیەتی تورکیا بخاتە مەترسییەوە. ئێمە لە عەفرین و جرابڵۆس هەستمان بە مەترسی کرد و ئۆپراسیۆنمان ئەنجام دا و ناوچەی ئەمنمان ساز کرد.

ئۆکتای پاگەندەی کرد: مەنبەج و ڕۆژهەڵاتی فوراتیش بۆ تورکیا مەترسی ئەمنیەتین. ئێمە بە هیچ لەونێک ڕێگە نادەین ئەم مەترسییە بەردەوام بێت. بۆیە بتوانین لەناکاو هێرش دەکەین ئێمە ئەمە هەر دەکەین. لە مەنبەج هەر ئەنجامی دەدەین هەرچییەک ناوی لێبنن. دۆخە هەرچییەک بێت ئەم ئۆپراسیۆنە ئەنجام دەدەین. ئێمە قسەمان کردووە و جێبەجێیشی دەکەین.

News Code 25466

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 12 =