سیستەمی ڕاداریی "موعین ‌فەر" و "پەسیڤ ناسری ٤٠" ڕوونوێنی کران

سیستەمی ڕاداری و یاریدەی کۆپاپۆریی "موعین‌فەر" و "پەسیڤ ناسری ٤٠" بە ئامادەبوونی فەرماندەی پەدافەندی ئاسمانیی خاتەمولئەنبیا (د.خ) ڕوونوێنی کران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە پەیوەندییە گشتییەکانی سوپا، بە ئامادەبوونی ئەمیر سەباحی فەرد، فەرماندەی پەدافەندی ئاسمانیی خاتەمولئەنبیا (دخ)، سیستەمی ڕاداری و یارمەتیی کۆپاپۆریی  "موعین ‌فەر" و "پەسیڤ ناسری ٤٠" لەو قەرارگایە ڕوونوێنی کران.

ڕاداری ناسری ٤٠، سیستەمێکی ڕاداریی پەسیڤ بە توانستی دۆزینەوەی ئامانجەکان لە کەشی شارییە کە لە لایەن ڕێکخراوی جیهادی خۆبەڕێوەبەریی قەرارگای پەدافەندی ئاسمانیی خاتەمولئەنبیا (دخ) و بە هاوکاری جێگرایەتی زانستی و تەکنۆلۆژیای سەرۆک کۆماری داڕێژراوە و بەرهەم هاتووە. ئەو سیستەمە توانای دۆزینەوە و ئامانجگەلی وردی فرۆکەیی و مووشەکەکانی کرووزی لە کەشی ساری و دەوروبەری هەیە.

"ناسری ٤٠" کە تەکنۆلۆژیای بەرهەم هێنانی لە ناوچەدا بێ هاوتایە، لە ڕاستیدا وەک ڕاداری ناچالاک و شاراوە ناوی لێ دەبرێت، بە واتایەکی دیکە هیچکام لە فرۆکەکان و هەروەها سیستەمگەلی کۆکردنەوەی زانیاریی دوژمن، توانای دۆزینەوەی ئەو ڕادارەی نییە.

هاوکات سیستەمی "یاریدەی کۆپاپۆریی موعین فەری ٤٠" دووهەمین دەسکەوتی قەرارگای پەدافەندی ئاسمانیی خاتەمولئەنبیا (دخ)یە؛ ئەو سیستەمە یاریدەیەکی کۆپاپۆرییە کە هەموو زانیاریگەلی فرۆکەی لە کاتی گەشت لێدان نەک لە رێگەی فرۆکەوانەکەی، بەڵکوو لە رێگەی سیستەمی فرۆکەکەوە وەردەگرێت.

ئەو سیستەمە کە خاوەن بڕەوی تا ٤٠٠ کیلۆمەترە، بە لە بەرچاو گرتنی هەموو پێداویستییەکانی هاوپەیوەند بە ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی ئاسمانی (ئیکائۆ)، توانایەکی بەرزی لە دیاری کردنی پێگەی جوگرافیایی ئامانجەکان، ئیمکانی لێکدانەوەی بەرزاییەکان و سووچ‌دۆزیی وردبینانە و ئاڵوگۆڕکردنی ئامانج و گۆڕینەوەی زانیاریی لە گەڵ ڕادارەکانی دیکەی وڵاتی هەیە و دەتوانێ هاوکات بە شێوەی سەربازی و بازرگانی وەبەر بهێنرێت.

شایانی باسە تەنیا ٨ وڵاتی پێشکەوتەی جیهانی خاوەن تەکنۆلۆژیای بەرهەم هێنانی سیستەمگەلی ڕاداری و یارمەتیی کۆپاپۆریی  "موعین ‌فەر" و "پەسیڤ ناسری ٤٠"ین و قەرارگای پەدافەندی ئاسمانیی ئەرتەش بە پشت‌ بەستن بە لێهاتوویی ناوخۆیی و بە پێی پێداویستییەکانی رۆژی بەرگری ئاسمانیی وڵات، ئەو سیستەمە گرینگەی بەرهەم هێناوە و بەهرەی لێ وەردەگیردرێت.

News Code 25328

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 6 =