سەدا ٨٠ ی خەڵکی سووریا لە ژێر هێڵی هەژاریدان

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە زیاتر لە سەدا ٨٠ ی خەڵکی سووریا لە ژێر هێڵی هەژاریدا ده‌ژین.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەشرە، نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە زیاتر لە سەدا ٨٠ ی خەڵکی سووریا لە ژێر هێڵی هەژاری ژیان دەکەن.

ئەو ڕێکخراوە هەروەها ڕایگەیاند کە زیاتر لە ٢ ملیۆن منداڵی سووری لە مافی خوێندن بێ بەرین. بڵاو کردنەوەی ئەو ڕاپۆرتە بێژەری ئەو خاڵەیە کە قەیرانی سووریا بۆ ملیۆنان کەس لە خەڵکی ئەو وڵاتە کە هەشت ساڵە لە شەڕدا ژیان دەکەن تەواو نەبووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، زیاتر لە ١١ ملیۆن کەس لە سووریا پێویستیان بە یارمەتی خۆراکی و تەندروستی هەیە و نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە لایەنەکانی پاڵپشتی سووریا دەکەن یارمەتییەکانی خۆیان بگەیێننە دەستی خەڵکی ئەو وڵاتە.

شیاوی باسە کە ژمارەی ئاوارەکانی سووریا لە ناوخۆی ئەو وڵاتە دەگاتە شەش ملیۆن و ٢٠٠ هەزار کەس.

News Code 25324

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 1 =