ئاوارەکانی سووریا
-
ئیدارەی خۆسەری کوردی: 1700 خێزانی ئاوارەی کورد گەڕاونەتەوە ماڵەکانیان
ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە ئاماژە بە دەسپێکی پلانێک بۆ گەڕاندنەوەی خۆویستانە و هێمنی ئاوارەکان بە هاوکاریی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە گەڕانەوەی نزیکەی هەزار و 700 خێزان بۆ سەر شار و زێدی خۆیان هەواڵی دا.
-
ئاوارەبوونی 430 هەزار سووری لە ڕژیمی جۆلانیدا
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئاوارەبوونی زیاتر لە 430 هەزار سووری لە ئەنجامی توندوتیژی تایفەیی و هەڵمەتی تۆڵەئەستێنانەی ڕژیمی جۆلانی لە پاش ڕووخانی بەشار ئەسەد هەواڵی دا.
-
پیلانی تورکیا بۆ پاکتاو کردنی ڕەگەزی کوردەکان لە سووریا
چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا ڕاپۆرتی دا دەزگای هەواڵگری تورکیا بە کڕینی خانوو و زەوینە وەرزێرییەکان لە سەرێکانی هەوڵ دەدات ڕێگری بکات لە گەڕانەوەی ئاوارەکان و بەستێن بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای ئەو ناوچە خۆش دەکات.