به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، مه‌هدی سه‌نایی، باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران له ڕووسیای فدڕاڵ، دوێنێ له‌گه‌ڵ میخائیل باگدانۆف، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا و نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆک کۆمار بۆ کار و باری ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و باکووری ئه‌فریقا دیداری کرد.
له‌م دیداره گۆڕانکارییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین به تایبه‌ت سووریا و عێراق هه‌روه‌ها ده‌سپێشخه‌رییه‌که‌ی ڕووسیا بۆ ئه‌منیه‌تی که‌نداوی فارس گفتوگۆی له سه‌ر کرا.
هه‌روه‌ها هه‌ر دوو لا جه‌ختیان کرد که ئه‌مریکا ڕۆڵی تێکده‌رانه‌ی هه‌یه له ئاسایی بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی دیمه‌شق له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی.
Your Comment