سەفەری بێن سەلمان بۆ ٣ وڵات و ئامانجە مەترسیدارەکانی دژی ئێران

سەفەری جێنشینی عەرەبستان بۆ چەند وڵاتی ئاسیایی ڕای شرۆڤەکاران و چاوەدێرانی کاروباری سەبارەت بە ئامانجەکانی بە تایبەتی بە پێی دۆخی هەستیاری ناوچەیی و نێودەوڵەتی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر-گرووپی نێودەوڵەتی: سەفەری موحەمەد بێن سەلمان بۆ وڵاتانی ئاسیایی لە حاڵێکدا ئەنجام بووە کە جێنشنی سعوودی هێشتا لە بەرزەخی پێوەندیدار بە کوشتنی جەمال خاشقجی ڕۆژنامەڤان و ڕەخنەگرەکەی سعوودی نەهاتووەتە دەرەوە.

العهد لە وتارێکدا لەو بوارە هێناویە: سەفەری ئاسیایی موحەمەد بێن سەلمان وەلیعەهدی عەرەبستان لە گەڵ ڕووداو و گۆڕانکاری تایبەت هاوڕێ بوو لە تەقینەوەگەلێک کە هاوکات بوو لە گەڵ ئەوە تا دواخستنی سەفەرەکە و هەڵوەشاندنەوەی بڕێک تر لە سەفەرەکان کە بڕیار بوو بۆ وڵاتانی تر هەیبێت. هەر سەفەرێکی دەورەیی خاوەن ئامانج و ستراتیژی تایبەتە و ئەگەر هاوپەیمانی یا ستراتیژیی نەبێت؛ لانیکەم پەیامگەلێکی بەدواوەیە. سەفەری دەورەیی موحەمد بێن سەلمان لە باری شێوە و ناوەرۆکەوە ستراتیژیی نەبوو بەڵام خاڵی لە پەیام نییە. پێش لە ئەوەی کە سەبارەت بە نەبوونی ئەو ستراتیژییە شرۆڤە بدەین سەرەنج دان بە بڕێک گۆڕانکاری و لایەنەکان زەروورییە؛

سەفەری جێنێشینی عەرەبستان بڕیار بوو لە ١٦ فێڤریە ئەنجام ببێت و دوو ڕۆژ پێش لە ئەوە دوو تەقینەوە ڕووی دا کە ئەنگوستی تۆمەتەکە بەرەو لای پاکستان نیشانە کراوە. لە تەقینەوەی یەکەم لە ١٣ ی فێڤریە هێرشی تیرۆریستی لە سیستان و بەلووچستانی ئێران ڕووی دا کە هێزە ئەمنییەکانی پاکستان تۆمەتبار کراون و پاڵپشتی ئەوان لە گرووپی تیرۆریستی جەیشولزوڵم کە بەرپرسایەتی ئۆپراسیۆنەکەی لە ئەستۆ گرت. لە ڕۆژی دووهەم هێرشی خۆکوژی لە کشمیر ڕووی دا کە دیسان ئەنگوستی تۆمەتەکان لە لایەن هیندییەکانەوە بەرەو پاکستان و بە تایبەتی سیستەمی هەواڵگری نیشانە کرا.

ئەوەی کە جێی سەرەنجە دوو تەقینەوەی تایبەت کە ژمارەیەکی زۆری کوژراوی لێکەوتەوە و ئەمە پرسێکی کەم وێنە ئەویش هاوکات لە گەڵ سەفەری وەلیعەهدی سعوودی بۆ پاکستان کە بیری شرۆڤەکاران و چاوەدیرانی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە.

دەگەڕێینەوە بۆ سەفەری بێن سەلمان  لە باری شێوەوە کە چەند خاڵی هەبوو؛

یەک، دواخرانی سەفەرەکە بۆ یەک ڕۆژ ئەویش بە بێ هۆکار کە ئەوە لە باری دیپلۆماتیکەوە پرسێکی زەق و بێ بەرنامەییە و نیشانەی شێواوی خشتەی سەفەر کە ئەبوایە پتەو و دیاری کراو و بە ئامانجی تایبەت بایە تا ڕۆژ و تەنانەت کاتژمێری سەفەرەکەش دیاری کراو بایە و وا دیارە کە بەس ئەنجامی سەفەرەکە مەبەست بووە.

دوو؛ ئەوەی کە مێدیا پاکستانییەکان ڕایانگەیاندووە کە ڕیاز تێچووی سەفەرەکەی بە تواوەتی داوە لە پیداویستی تاکەیی بۆ شوێنی مانەوەی موحەمەد بێن سەلمان بگرە تا ٣٥٠٠ کۆترێک کە لە بازاڕە ناوچەییەکان کڕدرابوو تا لە ڕێوڕەسمی پێشوازی لە وەلیعەهدی عەرەبستان ئازاد بکرێن.

سێ؛ هەڵوەشاندنەوەی بێن سەلمان بۆ مالیزی و ئەندونیزیا ئەویش بە بێ هۆکار بە شێوەیەک کە مهاتیر موحەمەد لە وەڵام بە مێدیاکان وتی کە هۆکارەکە نازانێت و تەنیا شتێک کە دەزانێت ئەوەیە کە سەفەرەکە هەڵوەشاوەتەوە. ئەمە نیشانەی نەبوونی بەرنامەی سەفەرەکەیە.

بەڵام لە باری بابەتەوە لێکدانەوەی چەند خاڵ پێویستە؛

یەک؛ هەر سەفەرێک ئامانجێکی هەیە و بە پێی پێکهێنانی هاوپەیمانی یا پتەو کردنی هاوپەیمانی یا دڵنیا کردنی هاوپەیمانە؛ بەڵام ئامانجی سەفەری وەلیعەهدی عەرەبستان چی بووە؟ ئایا پەیامی میانجی گەری و ئاگر بڕی نێوان هیند و پاکستان بووە یان قەیرانی ئامانجدار و بە ئەنقەست؟

دوو؛ ئەوەی کە هەواڵ لە ڕێککەوتنەکان و پاڵپشتی لە ئابووری و هەروەها سەرمایەدانەری دراوە، پرسێکی نوێ نییە کە لە بەنسی شرۆڤەی ستراتیژی بێتە ئەژمار و دەتوانرێت ئەوە لە ڕیزی شرۆڤەی ئابووری و دارایی بێتە ئەژمار.

سێ؛ پرسێکی دیکەی جێی سەرەنج دیدار لە گەڵ قەمەر جاوید سەرۆکی ئەرکانی سوپای پاکستانە کە لە ڕێسای پاکستان وەکوو حاکم دێتە ئەژمار. شرۆڤەکاران و چاوەدێران لە سەر ئەو باوەڕەن کە سوپای پاکستان هەموو کارێکی بەدەستەوەیە.

بەیان کردنی دوو خاڵی جێ سەرەنج لە سەفەری وەلیعەهدی پاکستان هەیە؛

١.بەرنامەی ناڤۆکی پاکستان و خەونی ناڤۆکی سعوودییەکان

٢.گرووپە تیرۆریستییەکان کە سوپا بۆ بڕێکیان ڕووماڵی سیاسی پێویست ئەنجام دەدات بە جۆرێک کە بۆ بڕێک لە ئەوان ئیزنی کێبڕکێ لە هەڵبژاردن بۆ کوژاندنەوەی دەنگی دژبەران دەدات.

بەڵام سەبارەت بە سیناریۆی سەفەری موحەمەد بێن سەلمان بۆ وڵاتانی ئاسیایی دەتوانرێت بە دوو سیناریۆ ئاماژە بکرێت؛ یەکەم ئەوەی کە ئێمە لە بەرانبەر سەفەرێکی بێ ئامانج و بەرنامە و ڕواڵەتی بۆ شکاندنی گۆشەگیری و بن بەستێک کە سعوودییەکان بە تایبەتی وەلیعەهدی عەرەبستان بە دوای کوشتنی جەمال خاشقجی تووشی هاتووە، داین. وەلیعەهدی عەرەبستان کە ناتوانێت بچێتە ڕۆژاوا کەواتە لە سەر ڕۆژهەڵات زوومی کردووە تا ئەو کێشانەی کە لە گەڵیان بەرەوڕوویە چارەسەریان بکات.

بەڵام سیناریۆی دووهەم ئەوەیە کە ئێمە لە بەرانبەر جووڵەی هاوئاهەنگ کراو لە گەڵ ئەمریکا داین کە بێن سەلمان بە وەکالەت لە ئەمریکا لە درێژەی پاڵپشتی لە تیرۆریزم و کردنەوەی بەرەی پاکستانی- ئێرانی دەڕوات تا ئێران بکاتە ئامانج و تووشی کێشەی بکات و هەروەها بە دوای کاریگەری لە سەر پێوەندییە نەوتییەکانی تاران لە گەڵ دێهلی نەوە.

News Code 25171

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha