سوپا بەرەنگاری سێ‌کۆچکەی دزێوی ناوچە دەبێتەوە

جێگری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران بە ئاماژە بەوەی کە "شەهادەت فێرمان دەکات کە ئێمە دەبێ بۆ ئاسایش، پێشکەوتن و سەرکەوتن لە رێگەی خودادا بوەستین"، وتی: هێزەکانی سوپا هەردەم لە بەرامبەر سێ‌کۆچکینیی دزێۆی ناوچەکە وەستاوەن.

به گزارش خبرنگار مهر، سەردار حسێن سەلامی ئەمڕۆ سێ شەممە لە ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی هێرشی تیرۆریستیی سیستان و بەلووچستان کە لە ئەرکانی هیزی زەوینی سوپای پاسداران بەڕێوە چوو، وتی: شەهادەت فێرمان دەکات کە ئێمە دەبێ بۆ ئاسایش، پێشکەوتن و سەرکەوتن لە رێگەی خودادا بوەستین. شەهیدان پەیکەرەگەلی زیندووی شەڕەف و چاکییەکانی کۆمەڵگای و ڕەنگدەرەوەی ورەی خۆبەخشی، جەربەزە، راوەستان و بڕوان.

جێگری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران بە ئاماژە بە هێرشی تیرۆریستیی زاهیدان بۆ سەر پاسی هەڵگری هێزەکانی سنوورڤانی، ڕایگەیاند: پێوەری ئەو ڕووداوانە، سەرهەڵدانی تیرۆریزمێکی چکۆلە نییە، بەڵکوو پیشاندەری سەرهەڵدانی ستراتژی و تاکتیکێکی ترسێنەری جیهانییە.

جەختیشی کرد: ڕەزمەندەکانی هێزی زەوینی سوپا هەردەم لە بەرامبەر سێ‌کۆچکینیی دزێۆی ئەمریکا، ڕژیمی زایۆنی و عەرەبەکان وەستاون و ئەوڕۆ عەرەبستان بۆتە سەرچاوە و کانگای دزێوی و ئاژاوە لە ناوچە و جیهاندا.

سەدار سەلامی ڕاشیگەیاند: ئەوڕۆکە دەسەڵات لە جیهانی ئیستکبار بۆ جیهانی ئیسلام لەجێگۆڕکێ دایە و جیهان ئامادەی ڕووداوێکی مەزن بە سوودی ئیسلامە.

جێگری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران بە ئاماژە بەوەی کە ئەمڕۆ ئیسلام ڕوو لە پێشکەوتنە، وتیشی: ئەمریکا ئەوڕۆ دۆڕاندوویەتی و دوژمنانی ئێمە ناهومێد بوونە و ئێوە گەلی ئێران بە بێ بەهادان بە دوژمنان بەرەو پێش دەچن. ئامانجی دوژمن ئەوە بوو کە نەیهێڵێت شۆڕشی ئیسلامی بگاتە تەمەنی چل ساڵان، هەر بۆیە بە ناحەزترین شێوە پەلاماری گەنجانی ئێمە دەدەن.

ناوبراو لە کۆتاییشدا جەختی کرد: تێکشکاندنی یەکجاریی دوژمن ئامانجی کۆتایی ئێمەیە و ئاسۆی سەرکەوتنمان نزیکە و بە دڵنیاییەوە تۆڵەی شەهیدانمان دەستێنینەوە.

شایانی باسە، لە رۆژانی ڕابردوو پاسێکی هەڵگری سنوورڤانانی ئەمنیی ئێرانی لە جادەی خاش - زاهیدان لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان کەوتە بەر هێرشێکی تیرۆریستی کە لەو هێرشەدا، ٢٧ کەس لە سنوورڤانانی ئێرانی شەهید و ١٣ کەسیش بریندار بوون.

News Code 25121

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 3 =