بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر محەمەد باقری ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆبوونەوەی هێزی چەکداری لە حسێنییەی ساروڵڵای سوپای ئیمام عەلی لە پارێزگای قوم، بە ئاماژە بە پێگەی ئەمنیی وڵات وتی: ئێران لە ساڵانی بەر لە شۆڕش شکست و دۆڕانی زۆری ئەزموون کردووە، بەڵام ئەمڕۆ ئاسایشی وڵات لە ناوچەدا بێ هاوتایە و هێزی چەکداری لە دابین کردنی ئەو ئاسایشەدا ڕۆڵی گرینگی بووە.
سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری بە بیرهێنانەوەی ئەوەی کە کەس ناوێری دەستدرێژی و هەڕەشەی سەربازی لە ئێران بکات و سەربەخۆیی و ئازادیی ئێران لە جیهاندا بێ هاوتایە، وتیشی: لە ماوەی ٤٠ ساڵ تەمەنی شۆڕشی ئیسلامی هەوڵی نائەمن کردنی سنوورەکانی وڵات و پیلانی دوژمنان لە دژی نیزامی ئیسلامی بەردەوام بووە و دوژمنان لەو ماوەیە زۆر پەیجۆری هەنگاوێکی ڕاچڵەکێنەر بوونە و بەوەشەوە دەزانن کە هەڕەشەی سەربازی بێ هۆ و بێ ئەنجامە.
ناوبراو جەختی لە نەترسان لە هەڕەشەی دوژمنان کرد و وتی: گەلی ئێرانی ئیسلامی بەردەوام لە بەرامبەر هەموو جۆرە هەڕەشەیەکدا وەستاوە و لە داهاتووشدا دەوەستێت و دواجار سەرکەوتوون هەر بۆ گەلی ئێرانە و ئەم وڵاتە ئاڵاهەڵگەری حەق لە جیهانە و بێ گومان ستەمکاران و داگیرکەران شکست دەهێنن.
سەرلەشکەر باقری بە ئاماژە بەوەی کە نائەمنی لە هەموو وڵاتانی جیهاندا بوونی هەیە و هیچ بەرپرسێک ناتوانێ ئیدعا بکات کە نەبوونی سەرمایەدانەری بە هۆی بوونی نائەمنی لە وڵاتە، ڕایگەیاند: سەرەڕای ئاسایشی ئێستای وڵات بەستێن بۆ سەرمایەدانەری و کردنەوە و چێکردنی هەر جۆرە ژێرخانێک ڕەخساوە.
سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری بەرزکردنەوەی توانستی بەرگریی لە داخوازییە هەمیشەییەکانی رێبەری باڵای شۆڕش زانێ و ڕاشیگەیاند: بەرگریی چالاکانە و پاوەجێی ئەمڕۆی وڵات بە هۆی ئامادەیی بەرزی هێزی چەکدارییە کە لە سای خوێنی شەهیدان و رێنوێنییەکانی رێبەری باڵا و خۆبەخشی و لە خۆبۆردوویی هێزی چەکداری مسۆگەر بووە.
ناوبراو جەختی لەوەش کرد: جموجۆڵی ترسەنۆکانەی دوژمنان و هەڵمەتی ئەم دواییەیان بێ وەڵام نامێنێتەوە و لە ئاگری تووڕەیی گەلدا دەسوتێن.
Your Comment