بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەهرەین، یەکێک لە پەرلەمانتارەکانی عێراق سەبارەت بە گەڕانەوەی تەکفیرییەکان بۆ موسڵ هۆشداریی دا و داوای هەوڵی بەپەلەی دەوڵەت بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵ داعشی کرد.
جەمیلە عوبەیدی پەرلەمانتاری سەر بە هاوپەیمانی نەسر لە پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە گەڕانەوەی داعش بۆ پارێزگای نەینەوا هۆشداریی دا.
ناوبراو زیادی کرد: شاری موسڵ بەتواوەتی لە داعش پاک نەبووەتەوە و مۆڵگەکانی داعش لە ناو شار دەبینرێن. شار پێویستی بە ئۆپراسیۆنی تایبەت لە سەر بنەمای زانیاری ورد هەیە تا ئەو مۆڵگانە بدۆزرێنەوە و پێش لە ئەنجامی هەر جۆرە کارێک لەناو ببرێن. ئەبێ دەوڵەت خێرا هەوڵ بدات و لە زانیاری هاووڵاتیان بۆ دۆزینەوە و ناسینەوەی داعشییەکان کەڵک وەربگیردرێت.
بۆچوونی ئێوە