شەڕی سووریا، شەڕی دژ بە ئاسایشی ناوچە و بەرەی بەرخۆدان بوو

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار وتی: شەڕ لە سووریا، شەڕ لە دژی دەوڵەت و گەلی سووریا نەبوو، بەڵکوو شەڕ لە دژی ئاسایشی ناوچە و بەرەی بەرخۆدان بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسحاق جەهانگیری جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار  لە دیداری بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا، ئاماژەی بە پەیوەندیی دێرینی دوو وڵات کرد و وتی: پەیوەندییەکانمان تۆکمەتر بوونە و یاریی خودا زیاتریش پەرە دەستێنێت.

ناوبرا ئاماژەی بە ڕووداوەکانی ناو سووریا لە چەند ساڵی ڕابردوو دا و بیری هێنایەوە: شەڕ لە سووریا، شەڕ لە دژی دەوڵەت و گەلی سووریا نەبوو، بەڵکوو شەڕ لە دژی ئاسایشی ناوچە و بەرەی بەرخۆدان بوو. کە بە ئاگاداری و هوشیاریی گەلو  دەوڵەتی سووریا و پاڵپشتیی وڵاتانی هاوڕێ بەرەوڕووی شکست بۆوە.

جەهانگیری بە ئاماژە بە گرینگیی پرسی ئاسایشی جیهانی و پەیوەست بوونی بە ئاسایشی ناوچە، جەختی کرد: مانەوە و پەل داکوتانی داعش لە ناوچەدا، بە مانای تێوەگلانی جیهانی لە توندوتیژی، تیرۆر و جەنایەتی دژەمرۆیی بوو و لەوبارەیەوە جیهان دەبێ منەتباری سووریا و وڵاتانێک بێت کە لە شەڕی تیرۆریزمدا پێشەنگ بوونە.

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران دانیشتنەکانی "ئاستانە" لە نێوان وڵاتانی جۆراوجۆر و هاوکاریی تاران، ئەنقەرە و مسکۆ بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ و پێکدادانەکانی ناو سووریای نرخاند و وتی: ئامادەبوونی وەفدی باڵای ئێرانی لە سووریا بە مانای کۆتاهاتنی شەڕ لە سووریا و دەسپێکی بنیاتنانەوە و ئاوەدانکردنەوەی ئەو وڵاتەیە.

لەو دیدارە سەرۆک کۆماری سووریاش وێرای پیرۆزبایی بۆ نزیکبوونەوەی لە چلەمین ساڵوەگەری سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، جەختی لە تۆکمەتر کردنی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات کرد.

بەشار ئەسەد پاڵپشتیی دەوڵەت و گەلی ئێران لە دیمەشق لە شەڕی دژی تیرۆر و دەستێوەردانی ناوخۆیی نرخاند و ڕایگەیاند: پاش ئازادکردنەوەی یەکجاریی سووریا، گرینگترین یەکەمایەتیی دەوڵەت ئاوەدان کردنەوە و بنیاتنانەوەی ئەو وڵاتەیە و لەو ڕووەوە خوازیاری ئامادەبوون و هاوکاریی زیاتری کۆمپانیا دەوڵەتی و تایبەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەستێنە جۆراوجۆرەکانین.  

ناوبراو لە کۆتاییدا بە ئاماژە بە دۆخی دژوار و سەخڵەتی ئابووریی دوو وڵات لە پاش گەمارۆ زاڵمانەکانی ئەمریکا، وتیشی: ئێمە یارمەتییەکانی ئێران لە سەردەمی دژواری شەڕی دژ بە تیرۆریزم لە بیر ناکەین و لەو ڕووەوە خوازیاری هاوکاریی بەرانبەر لە گەڵ ئێران بۆ گەشەی ئابوورین.

News Code 24681

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 7 =