بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر پویا تالب نیا لە یەکەم کۆبوونەوەی کارگرووپی ناوچەیی تۆماری جیهانی هەورامان کە لە نووسینگەی ماڵپەڕی مەنزەر فەرهەنگی، مێژوویی هەورامان لە گوندی پاڵەنگان بەڕێوە چوو، وتی: تۆماری جیهانی هەورامان پێویستی بە ڕوانینی گشتی و هاوڕێیەتی بەرپرسانی باڵای کوردستانە کە بەرەوپێش بردنی ئەو ڕێگایە پێویستی بە بەردەوام بوونی کۆبوونەوەکانی ئەم کارگرووپە هەیە.
ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە هاورێیەتی بەخشداران و دێهیاران لە گوندەکانی خاوەن پێکهاتەی بە نرخ بۆ پاراستنی ئەو ئاسەوارە بەنرخە زۆر گرینگە، زیادی کرد: لە یەکەم دەرفەتدا فەرمانی پارێزەری لە پێکهاتە بە نرخەکان لە ڕێگای بەخشادری ناوچەکانی هەورامان بە دێهیارەکان ڕادەگەیێندرێت.
بەرپرسی ماڵپەڕی مەنزەر فەرهەنگی، مێژوویی هەورامان ڕایگەیاند: خوێندنەوەکانی ناوچەی هەورامان لە چوارچێوەی خوێندنەوەکانی خەڵک ناسی، کۆنینە ناسی و زانستە سروشتییەکان، نێژیارڤانی، بەڵگە مێژووییەکان، هەوار نشینی ئەنجام بووە.
تالب نیا زیادی کرد: تۆماری جیهانی هەورامان قازانجی زۆری بۆ گەشەی کوردستان هەیە و بە ئەنجامی ئەو کارە گرنگە هەورامان لە پاڵپشتییەکانی ڕێکخراوی جیهانی یۆنێسکۆ بەهرەمەند دەبێت.
سەباح موحەمەدی بەخشادری هەورامانیش لە ئەو کۆبوونەوە وتی: پێویستە کۆبوونەوەکانی کارگرووپی ناوچەیی بەرپرسی بنکەی کاروباری گوندەواری پارێزفای کوردستانیش وەکوو یەکێک لە بەرپرسە کاریگەرەکان ئامادە بێت.
موحەمەدی بە سیاسەتی ڕاستی بنکە لە بەڕێوە بردنی کۆبوونەوەکان بە شێوەی بەردەوام و مانگانە، ئاشکرای کرد: چارت و ئامانجەکانی کارگرووپ ئەبێ دیاری کراو و پەسەند کراوەکان لە لایەن دەبیرخانەوە شوێنیگیری بکرێت.
بەخشداری هەورامان وتی: پاراستنی ئاسەوار گرنگترین پرسی ئێستا لە سەر ڕێگای تۆماری جیهانی هەورامانە و ئامادەییمان هەیە لە ئەو پێوەندییەدا کۆبوونەوەی تەوجیهی بەڕێوە بچێت و خەڵک بە وەرگرتنی پشکنین لە میراتی فەرهەنگی قانع بکەین.
ئیرەج فەرد بەخشداری سیروانیش چالاکییەکانی بنکەی مەنزەری فەرهەنگی، مێژوویی هەورامانیش بەرز نرخاند و وتی: ئەنجومونی ڕاوێژکاری ئەبێ لە ناوەوەی کارگرووپ پێک بێت تا لە ئەزموونی کەسانی جیاواز و خاوەن بیر کەڵک وەربگرین.
بەخشداری سیروان زیادی کرد: پەسەند کراوەکان کارگرووپ لە ئاستی پارێزگایی بە ڕاگەیاندنی میراتی فەرهەنگی و جەختی پارێزگار بۆ هەموو فەرماندارییەکان پێویستە بەرێوە بچێت.
ئیرەج فەرد وتیشی: بەستێنە گەشتیارییەکانی تەواوی گوندەکانی ناوچەی هەورامان ئەبێ دیاری بکرێت بنرێتە ئیختیاری سەرمایەداران.
بۆچوونی ئێوە