به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕۆیترز، فلۆرانس پارلی، وه‌زیری به‌رگری فه‌ڕه‌نسا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌مه ڕایگه‌یاند که ئه‌مریکا سه‌ره‌ڕای بڕیاری کشانه‌وه‌ی له سووریا به ته‌واوی له گرنگی بابه‌تی پشتیوانی کردن له کوردی سووریا تێگه‌یشتووه.
وه‌زیری به‌رگری فه‌ڕه‌نسا له‌مباره‌وه وتی: کورده‌کان باشترین هاوپه‌یمانی ئێمه‌ن.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا دیسامبه‌ری ساڵی ڕابردووی زاینی ڕایگه‌یاند که نزیک به ۲ هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریکایی له سووریا ده‌کشێنێته‌وه.
Your Comment