به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سانا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا له میانه‌ی نامه‌یه‌ک بۆ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان جه‌ختی کرد که هێرشه‌کانی هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی له دژی داعش به سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا بۆ لاواز کردنی حاکمیه‌تی ده‌میشق ئه‌نجما ده‌بێت، ئه‌م هێرشانه‌ش له سووریا تیرۆریسته‌کان وه‌ک داعش و به‌ره‌ی نوسره‌یه.
هه‌روه‌ها له‌م نامه‌دا هاتووه: هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی له نێوان تیرۆریسته‌کان و ئه‌م هاوپه‌یمانییه ته‌واو پشت ڕاست کراوه‌ته‌وه و ئێمه‌ش له‌م بابه‌ته دڵنیاین، ئێمه له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش داوا ده‌که‌ین که به ئه‌رکی خۆی هه‌ستێت و بۆ پشتیوانی کردن له ئاشتی و سه‌قامگیری ناوچه‌که هێرشه‌کانی هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی ئیدانه بکات که هه‌موو ژێرخانه ئابوورییه‌کانی ئه‌م وڵاته‌یان له ناو بردووه.
شایانی باسه ئه‌م نامه‌یه به هۆی هێرشی ئاسمانی ئه‌م هاوپه‌یمانییه بۆ سه‌ر گوندی باغوز له نزیک ده‌یره‌زوور نووسراوه که بووه هۆی کوژرانی زیاتر له 31 که‌سی سڤیل که دانیشتووی ئه‌م گونده بوون.
Your Comment