به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕاشا توده‌ی، محه‌مه‌د عه‌لی حه‌کیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌باح جه‌ختی کرد: ئێمه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سووریا بۆ سه‌ر کورسییه‌که‌ی خۆی له کۆمکاری عه‌ره‌بی هه‌وڵ ده‌ده‌ین و گفتوگۆی دوو لایه‌نه و ۳ قۆڵی و ۴ قۆڵی له‌مباره‌وه درێژه‌ی هه‌یه.
ئه‌و زیادی کرد: ئێمه به نیسبه‌ت ئاماده نه‌بوونی سووریا و لیبیا له کۆبوونه‌وه‌ی ئابووری به‌یروت زۆر به داخین.
حه‌کیم جه‌ختی کرد: عێراق له ساز کردنی یه‌کێتی گومرۆکاتی یه‌کپارچه‌ی نێوان وڵاتانی عه‌ره‌بی و ساز کردنی هێڵی شه‌مه‌نده‌فڕ له نێوان ئه‌م وڵاتانه پشتیوانی ده‌کات.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که کۆبوونه‌وه‌ی ئابووری سه‌رۆکانی عه‌ره‌ب ڕۆژی یه‌کشه‌مه له به‌یرووت به‌ڕێوه ده‌چێت و زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی تێیدا به‌شداری ده‌که‌ن.
Your Comment