دیداری ماکرۆن لە گەڵ ٦٠٠ شارەوان بۆ کۆتایی هێنان بە کێشەی هێلەگ زەردەکان

سەرۆک کۆماری فەڕەنسا بۆ کۆتایی هێنان بە ناڕەزایەتییەکان لە ئەو وڵاتە، ئەمڕۆ سێشەممە لە گەڵ ٦٠٠ شارەوان و بەرپرسی ناوچەیی دیداری کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئاسۆشەیتێد پرێش، ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا ئەمڕۆ سێشەممە دەچێتە ناوچەیەکی بچووک لە نورماندی تا لە گەڵ ٦٠٠ شارەوان و بەرپرسی ناوچەیی فەڕەنسا سەبارەت بە گۆڕانکاریی و ناڕەزایەتییەکانی ئەو وڵاتە گفتوگۆی بکات.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناڕەزایەتی چەند هەفتەیی هێلەگ زەردەکان لە فەڕەنسا کە دەچێتە ناو نۆهەمین ڕۆژیەوە لە ئەکامدا سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەی بە وەڵامدانەوە هان دا و ئێمانۆئێل ماکرۆن لە نووسراوێکدا لە ژێر ناوی "نامە بۆ خەڵکی فەڕەنسا" بڵاوی کردەوە، ئەوانی بە " گفتوگۆی هاووڵاتی" بانگهێشت کردووە.

ئەو گفتوگۆوە بریتییە لە ٣٥ بابەت لە پرسی باج تا دیمۆکراسی و پارێزەری لە ژینگە و هەروەها بەهێز کردنەوەی کۆچبەری.

سەرۆک کۆماری فەڕەنسا دەیەوێت بە ئەم کارە ناڕەزایتی بە ڕێگاچارە بگۆڕێت. ناوبراو نووسیویە ڕێگاچارەکانی هاووڵاتیان دەتوانێت ببێتە گرێبەستێکی نوێ بۆ وڵاتەکەی و دەتوانێت کارەکانی دەولەت و پەرلەمان و هەروەها ئۆپزیسسیۆن لە ئەورووپا و لە ئاستی نێودەوڵەتی ڕێک بخات.

ئێمانۆئێل ماکرۆن لە نامەکەی خۆیدا بۆ نەتەوەی فەرەنسا نووسیویە کە ئایدایا نوێیەکان بە باوەشی ئاوەڵاوە قبووڵ دەکات. ناوبراو جەختی کرد کە هیچ تابۆیەک بۆ هێنانە ئاراوەکی بابەت بوونی نییە بەڵام هێڵی سوور هەر هەیە، لەوانە مافی پەنابەری ناتوانێت ببرێتە ژێر پرسیارەوە.

هەروەها هەڵوەشاندنەوە بەشێک لە باجی داهاتیش ناگەڕێتەوە. ئەم چاکسازییە شتێکە کە نازناوی " سەرۆک کۆماری دەوڵەمەندان" ی داوەتە ماکرۆن لە لایەن ناڕازیانەوە.

بڕێک لە ئەو پرسیارانە کە ماکرۆن لە نامەکەی خۆیدا هێناویەتە ئاراوە بەم شێوەیەیە:

چ باجگەلێک دەتوانین کەم بکەینەوە؟

ئایا ژمارەی ئاست و چینە ئیدارییەکان لە فەڕەنسا زیادن؟

ئایا ئەبێ گشت پرسی زیاتر ئەنجام بدەین؟

سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە درێژەی نامەکەیدا نووسیویە کە یەک مانگ پاش ئەنجامی گفتوگۆی هاوولاتی، لە ناوەڕاستەکانی مانگی مارس ڕاپۆرتێک لە ئاکامی ئەو گفتوگۆوە پێشکەشی خەڵک دەکەین.

ماکرۆن هەروەها هەواڵێک لە سەفەر بۆ سەرتانسەری فەڕەنسای داوە تا لە گەڵ ژمارەیەک لە سیاسەتوانانی ناوچەیی دیدار و گفتوگۆ بکات.

News Code 24359

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =