به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سپۆنتیک، ئه‌یمه‌ن سۆسان، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا ڕۆژی یه‌کشه‌مه جه‌ختی کرد که دانوستانه‌کان له نێوان ده‌میشق و هێزه کوردییه‌کان له باکووری ئه‌م وڵاته زتاتر بووه و هۆکاره‌که‌یشی ئه‌گه‌ری خواستی هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر کوردی سووریایه.
ئه‌و زیادی کرد: کورده‌کان به‌شێکی سه‌ره‌کی سووریا‌ن. ئێمه دڵنیاین که ده‌توانین به‌شێک له بابه‌ته ئه‌سته‌مه‌کان له ڕێگه‌ی دانوستانه‌وه چاره‌سه‌ر بکه‌ین، تاکوو ئه‌و کاته‌ی دانوستانه‌کان ڕێز له یه‌کێتی سووریا و نه‌ته‌وه‌یی سووریا بگرێت ئه‌مه گه‌ره‌نتی کراوه.
هه‌روه‌ها فه‌یسه‌ل میقداد له‌مباره‌وه وتی: گفتوگۆکان به هۆی مه‌ترسی تورکیا زیاتر بووه. من خۆشبینم به دانوستانه‌کان و لاشم وایه که له دۆخێکی چه‌قبه‌ستوودا نین.
شایانی باسه که مانگی دیسامبه‌ر، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕایگه‌یاند که سوپای تورکیا خۆی بۆ هیرش کردنه سه‌ر کوردی سووریا له رۆژهه‌ڵاتی فورات ئاماده ده‌کات.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که مایک په‌مپه‌ئۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌مباره‌وه وتی: ئێمه مافی تورکیا بۆ به‌رگری کردن له خۆیان به شتێکی ڕه‌وا ده‌زانین، به‌ڵام ئه‌و که‌سانه‌ش که شان به شانی ئێمه شه‌ڕی تیرۆریسته‌کانی داعشیان کردووه، شیاوی به‌رگری کردنن.
جان بۆڵتۆن، ڕاوێژکاری ئه‌منیه‌تی نیشتمانی ئه‌مریکاش له‌مباره‌وه ئاماژه‌ی دا که کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له سووریا به‌و مه‌رجه‌ی ده‌کرێت که تورکیا هێرش نه‌کاته سه‌ر کوردی سووریا.
Your Comment