به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له مه‌یادین، ژان ئیو لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ئه‌مڕۆ سه‌ردانی به‌غدا ده‌کات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا له میانه‌ی ئه‌م سه‌ردانه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق دیدار ده‌کات و سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ر دوو وڵات گفتوگۆ ده‌کرێت.
لۆدریان هه‌روه‌ها ڕۆژی پێشوو له میانه‌ی سه‌رفه‌ر بۆ ئه‌ردۆن له‌گه‌ڵ عه‌بدۆڵای دووهه‌م، پاوشای ئه‌م وڵاته دیداری کرد و سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه‌کانی هه‌ر دوو وڵات و ناوچه‌که گفتوگۆیان کرد.
پاشای ئه‌ردۆنیش له‌م دیداره جه‌ختی کرد که ده‌بێت کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ڕێگه چاره‌یه‌ک بۆ پرسی فه‌له‌ستین بدۆزێته‌وه، به تایبه‌ت ساز کردنی وڵاتی فه‌له‌ستین به پایته‌ختی ڕۆژهه‌ڵاتی قودس ده‌بێته هۆی ئاشتی و سه‌قامگیری له ناوچه‌که.
Your Comment