کاردانەوەی زه‌ریف به‌ پاگه‌نده‌کانی ئه‌رووپا له‌ دژی ئێران

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ کاردانه‌وه‌ به‌ پاگه‌نده‌ی بڕێک وڵاتی ئه‌ورووپایی جه‌ختی کرد: تۆمه‌تبار کردن، ئه‌ورووپا له‌ به‌رپرسیاریه‌تی شاردنه‌وه‌ی تیرۆریسته‌کان ڕزگار ناکات.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ کاردانه‌وه‌ به‌ پاگه‌نده‌ی بڕێک وڵاتی ئه‌ورووپایی له‌ تویتر ڕایگه‌یاند: ئه‌ورووپا به‌ تایبه‌ت دانیمارک، هۆله‌ند و فه‌ڕه‌نسا شوێنی خۆشاردنه‌وه‌ی ڕێکخراوی تیرۆریستی موجاهدینن، که‌سانێک که‌ ۱۲ هه‌زار ئێرانیان کوشتووه‌ و به‌شداری جه‌نایه‌ته‌کانی ئه‌مریکا له‌ کوشتنی کوردی عێراق بوون، ئه‌مانه‌ و تیرۆریسته‌کانی دیکه‌ش له‌ ئه‌ورووپاوه‌ له‌ دژی خه‌ڵکی ئێران جه‌نایه‌ت ده‌که‌ن.

ئه‌و له‌ درێژه‌دا زیادی کرد: تۆمه‌تبار کردن، ئه‌ورووپا له‌ به‌رپرسیاریه‌تی شاردنه‌وه‌ی تیرۆریسته‌کان ڕزگار ناکات.

News Code 24196

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =