ئەنقەرە پێشنیاری ئەمریکا بۆ کڕینی "پاتریوت"ی ڕەت کردەوە

ئەمریکا بە شێوەی فەرمی پێشنیاری فرۆشتنی مووشەکی ئەمریکی پاتریوت بە بڕی ٥/٣ ملیار دۆلاریی دایە تورکیا. تەنیا مەرج ئەوەیە کە ئەنقەرە کڕینی مووشەکی ئێس ٤٠٠ لە ڕووسیا هەڵبوەشێنێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی یەنی شەفەق نووسی، ئەنقەرە پیشنیاری نوێی واشنتۆن بۆ پاشەکشێ کردن لە کرینی مووشەکی ئێس ٤٠٠ی ڕووسیا لە بەرانبەر فرۆشی مووشەکی بەرگری پاتریوتی ئەمریکای ڕەت کردەوە.

ئەو ڕۆژنامەی بە گێڕانەوە لە ئەو سەرچاوە نووسی: دوایین هەوڵەکان بۆ ڕازی کردنی تورکیا بە مەبەستی نەکڕینی مووشەکی ئێس ٤٠٠ لە سەفەری ئەم دواییانەی لیژنەی ئەمریکی بۆ تورکیا ئەنجام دراوە.

بە گوێرەی نووسراوی ئەو ڕۆژنامە، بەرپرسانی تورکیا پێشنیاری واشنتۆنیان ڕەت کردووەتەوە چونکوو ئەو کڕینە داشکان و گواستنەوەی تەکنۆلۆژیای بەرهەم هێنانی ئەو مووشەکە بە تورکیا ناگرێتەوە.

ئەو ڕۆژنامە زیادی دەکات، سیستەمی بەرهری مووشەکی ڕووسیا بۆ تورکیا سێ ئەوەندە هەرزاتر تەواو دەبێت.

لە مانگی دیسەمبەر وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا فرۆشی ٨٠ مووشەکی پاتریوت و ٦٠ مووشەکیتر لە گەڵ سیستەمی هاوێژەر، ڕادارەکان و جیهازاتی تر بە تورکیا وەکوو هاوپەیمانی گرنگی ئەو وڵاتە پەسەند کرد.

بەڵام دەوڵەتی تورکیا کە لە ڕابردوو هەوڵی دەدا کە سیستەمی پاتریوت وەربگرێت، بە هۆی ڕەتی فرۆشی پاتریوت پێیان کاتێک کە تورکەکان پێویستاین پێ بوو، بێ هیوا بووە.

لە ساڵی ٢٠١٧ ئەنقەرە ڕێککەوتنێکی لە گەڵ ڕووسیا بۆ کڕینی ئێس ٤٠٠ واژۆ کرد. بڕیار وایە دامەزراندنی ئەو سیستەمە لە تورکیا لە مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ ئەنجام ببێت.

بەڵام واشنتۆن پێی وایە کە ئاوەها کارێک لە لایەن تورکیاوە وەکوو هاوپەیمانی ناتۆ، تەواوی ئەو بلووکە دەخاتە مەترسییەوە. بەم پێیە کۆنگرەی ئەمریکا گواستنەوەی ١٠٠ شەڕکەری ئێف ٣٥ بە تورکیای دواخست.

بەڵام تورکیا لە بەرانبەر گوشاری ئەمریکاوە بێ باکە. لە هەمان پێوەندیدا ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە کڕینی ئێس ٤٠٠ ڕێککەوتنی لە سەر کراوە.

ناوبراو درێژەی دا کە ئەو وڵاتە بۆ ئەنجامی ڕێککەوتنەکانی کە بۆ دابینی ئاسایشی ئەو وڵاتە زۆر گرنگن پێویستی بە ئیزنی هیچ وڵاتێک نییە.

مەولوود چاوش ئەغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە دانوستانەکان لە سەر سیستەمی پاتریوت ڕایگەیاند کە تورکیا هیچ پلانێکی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی ئێس ٤٠٠ لە گەڵ مسکۆ نییە.

News Code 24124

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 1 =