بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەریی ئەڵمانیا، کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان بە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتێک سەبارەت بە ڕووداوەکانی بواری کاری خۆی لە ساڵی ٢٠١٨ ی زایینی ڕایگەیاند: لە ساڵی ٢٠١٨ ی زایینی نزیک بە ٢٢٦٠ پەنابەر و کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاست خنکاون.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، ئەو گەرە هەیە کە ژمارەیەک لە ئەو ڕێژە ڕاگەیێندراوە لە ڕیزی ون بووەکان بن.
کۆمیساریا لە درێژەدا هێناویە: دەریای ناوەڕاست لە ساڵی ٢٠١٧ ی زایینی زیاتر لە ٣١٣٩ کەس قوربانیی هەبووە.
ئاماری بڵاو کراوی ئەو بنکە نێودەوڵەتییە هەروەها نیشانی دەدات کە لە ساڵی ٢٠١٥ ی زایینی نزیک بە یەک ملیۆن کەس لە ڕێگای دەریای ناوەڕاستەوە خۆیان گەیاندووەتە وڵاتانی ئەورووپی.
بۆچوونی ئێوە