کوردی سووریا چەک و جیهازاتی ڕادەستی دیمەشق بکاتەوە

وتەبێژی بزووتنەوەی نۆجەبا وێرای داخوازی لە کوردەکان بۆ رادەست کردنی چەکەکانیان بە دیمەشق و دوورە پەرێزی لە ئەمریکییەکان، ڕوانییە چارەنووسی سەربازانی ئەمریکی لە پاش دەرچونیان لە سووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النهرین"، ئەبوو وارس مووسەوی وتەبێژی بزووتنەوەی نۆجەبا ئەوڕوو داوای لە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە) کرد کە چەکەکانیان ڕادەستی دەوڵەتی ناوەندیی دیمەشق بکەن و خۆیان لە ئەمریکییەکان بە دوور بگرن.

وتیشی: دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکی و فەڕەنسی وەک سەرکەوتنێک بۆ بەرەی بەرخۆدان و شکستی واشنتۆن لە سووریا وێنا دەکرێت. ئەمریکییەکان کاتێک بە بێ بە مسۆگەر کردنی هیچ شتێک و لە کاتی بوونی مەترسیی بەرەی بەرخۆدان بۆ سەر ئیسرائیل لە سووریا دەچنە دەرێ، دەبێ لەبارەی چارەنووسی داهاتووی ئەو هێزانە و ئەوەی کە ڕوو لە کوێ دەکەن لە خۆمان بپرسین. ئەوان دەچنە کوێ؛ ئایا دەگەڕێنەوە بۆ واشنتۆن یان تەڤلی هێزە ئەمریکییەکانی ناو وڵاتانی عەرەبی و ئەفریقی دەبن یان لە عێراقدا جێگر دەکرێن؟

ئەبوو وارس مووسەوی باسی لەوەش کرد: نزیکەی ١٦٤ هەزار تیرۆریستی سەر بە وڵاتانی جۆراوجۆر لە بنکەی تەنف بە پاڵپشتی و پشتیوانیی ماڵیی ئەمریکا جێگر کراون. دەبێ لەوەش بپرسین کە ئایا ئەمریکا ئەو تیرۆریستانە بۆ ئەفغانستان یان سینا دەگوێزێتەوە، یان ئەوەی کە ئەمریکا پێوشوێنی پلانگەلی دیکەیە و دەیەوی بۆ سەرکوتی گەلی بەحرین، ئەوان تەڤلی هێزە ئەمنییەکانی بەحرین بکات؟

وتەبێژی بزووتنەوەی نۆجەبا لە درێژەدا جەختی کرد: ئەمریکا پشتی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە)ی بەردا بۆ ئەوەی ئەوان تووشی شەڕێکی قورس لە گەڵ تیرۆریستان بکا و لەو رێگەوە لە ناویان ببات و ئەوە دوای ئەوە دێت کە پێشتر یارمەتیی ماڵی و هەواڵگری و سەربازیی لە ڕوو داخستوون و چرای سەوزی بە هێزەکانی تورکیا نیشان داوە بۆ لە ناوبردنی پاشماوەکانیان. ئەزموونی هەسەدە ڕێک وەک ئەزموونی مەسعوود بارزانی دەچێت کە ئەمریکییەکان لە کاتی ڕیفراندۆمدا بە تەنیایان هێشتەوە.

ناوبراو لە کۆتاییدا داوای لە هێزەکانی هەسەدە کرد کە لە ئەمریکا دوورە پەرێزی بگرن و بگەڕێنەوە بۆ باوەشی دەوڵەتی سووریا و جیهازاتی سەربازیی خۆیان بۆ بەرگری لە سووریا و هەنگاونان لە پێناو ئازادکردنەوەی ئەدلەب لە تیرۆریستان ڕادەستی دیمەشق بکەن.

News Code 23811

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =