سیخوڕەکانی ئیسرائیل بە شێوەی ئاسایی دەچنە ئێران

سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند: سیخوڕەکانی ئیسرائیل بۆ بەرگرتن بە ئامانجە ناڤۆکییەکانی ئێران بە شێوەی ئاسایی دەچنە ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی ئیسرائیل تودەی، بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئەو ڕژێمە لە کۆنفڕانسی باڵوێزەکانی ئەو وڵاتە لە ئەمریکای لاتین، ئەفریقا و ئاسیا ڕایگەیاند کە سیخوڕەکانی ئیسرائیل بۆ بەرگرتن بە ئامانجە ناڤۆکییەکانی ئێران بە شێوەی ئاسایی دەچنە ئێران.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە بێ ئاماژە بە ناوەندی ناڤۆکی شاردراوە و بە دوور لە سەردانەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی ئەو وڵاتە، درێژەی دا: لە هەموو جیهاندا سەبارەت بە بەرنامەی ناڤۆکی ئێران خەریکی بەربەرکانێین.

ناوبراو لەم بارەوە درێژەی دا: بە شێوەی بەردەوام بۆ بەدەست هێنانی زانیاری لە ئەوێ سەردانیشی دەکەین.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ناوبراو لە کۆبوونەوەی گشتی ئەمساڵی نەتەوە یەکگرتووەکان بە هێنانە ئاراوەی پاگەندەیەک، ناوچەی تورقوزئاوای باشووری تارانی بنکەیەکی ناڤۆکی ئێران ڕاگەیاند و داوای لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی کردبوو تا سەردانی ئەو شوێنە بکەن.

News Code 23700

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =