دانوستان لە گەڵ دەوڵەتی ترامپ بێ ئاکامە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ترامپ سەرەڕای سیاسەتگەلی دژبەرانەی خوایاری دانوستان بووە و ئێمە وەڵاممان داوەتەوە کە ئایا گەڵتە دەکەی؛ دانوستان لە گەڵ دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ بێ سوود و بێ ئاکامە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ناوەندی دەنگ و ڕەنگ، محەمەد جەواد زەریف لە لێدوانێکدا لە کۆبوونەوەی نێودەوڵەتیی دۆحە سەبارەت بە بانگهێشتی دۆناڵد ترامپ لە حەسەن ڕۆحانی بۆ گفتوگۆ و دانوستان وتی: ترامپ سەرەڕای سیاسەتگەلی دژبەرانەی خوایاری دانوستان بووە و ئێمە وەڵاممان داوەتەوە کە ئایا گەڵتە دەکەی؟

وەزیری دەرەوە وتیشی: دانوستان لە گەڵ دەوڵەتی ترامپ بێ سوود و بێ ئاکامە. ئێران پێشتر ئامادەی گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لە گەڵ ئەمریکا بوو و ئێمە ئەو هەنگاوەمان هەڵگرت و کاتێکی زۆر لە گەڵ جان کری وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا گفتوگۆمان کرد و دەسکەوتی ئەو گفتوگۆیە ڕێککەوتنی بەرجام بوو. بەڵام بەوەشەوە دۆناڵد ترامپ ئەو ڕێککەوتنەی پێشێل کرد و ئەو کارەی ترامپ نیشانی دا کە دانوستان لە گەڵ ئەو بێ ئاکامە.

زەریف بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا لە ناوچەدا دەستێوەردان دەکات و جێگر بوونی هێزەکانی ئێرانی لە سەر داوای هەندێک لە وڵاتانە، ڕایگەیاند: ئێران چەک ڕادەستی حوسییەکان (بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا) لە یەمەن ناکات. حوسییەکان کەڵک لەو چەک و چۆڵە دەبەن کە لە سەردەمی دەسەڵاتداریی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح دەستیان کەتووە. هیوادارم ڕێککەوتننامەی سوید سەبارەت بە قەیرانی یەمەن کۆتایی بە قەیران و سەخڵەتی و ڕەنجی خەڵکی ئەو وڵاتە بێنێت.

ڕاشیگەیاند: عەرەبستان و ئیمارات بە چەکی هاوردە لە ئەمریکا و بەریتانیا، دۆزەخێکیان لە یەمەن دروست کردووە. دەیان هەزار کەس بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە هێرشی ئاسمانی هاوپەیمانی سعوودی بۆ سەر یەمەن کوژراوان و بە ملیۆن کەسیش لەو وڵاتە تووشی نەخۆشیی کولێرا بوونە.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەدا باسی لە مانەوە لە بەرجام تا کاتی دابین کرانی بەرژەوەندییەکانی ئێران و پابەندبوونی یەکێتی ئەورووپا بە بەڵینەکانی کرد و وتی: درێژە بە فرۆشی نەوت و پەیوەندی لە گەڵ کۆمەڵگەی جیهانی دەدەین و ئەوانی پەیوەندیان لە گەڵ ئێمە دادەخەن، دۆڕاوی ئەو یارییەن.

وتیشی: بە داخەوە سعوودییەکان لایان وایە بەرژەوەندیان لە تەشەنەدان بە ناکۆکییەکان لە پەیوەندی لە گەڵ وڵاتانی دیکەیە. سعوودییەکان هەست دەکەن کە دەتوانن خۆ دەرباز بکەن لە سزای جەنایەتی کوشتنی کەسانی وەک خاشقجی.

News Code 23664

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 4 =