بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە تویتەری خزمەتی هەنگاوە دەرەکییەکانی ئەورووپا، فدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەکی یەکێتی ئەورووپا بەر لە دەسپێکی دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ئەو یەکێتییە، وتی: ئەوڕۆ رۆژێکی پڕکارمان لە گەڵ وەزیرانی دەرەوە دەبێت.
وتیشی: لە سەرەتادا ئێمە بە بۆنەی حەفتایەمین ساڵوەگەری بەیاننامەی جیهانی مافی مرۆڤ گفتوگۆگەلێکمان دەبێت. ئێمە دوو حەوتەی ڕابردوو بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دانیشتنێکمان لەوبارەیە بوو و هەموو دەزانین کە دەتوانن سەبارەت بە مافی مرۆڤ متمانە بە یەکێتی ئەورووپا بکەن.
بەرپرسی سیاسەتی دەرەکی یەکێتی ئەورووپا ئاماژەی بەوەش دا: تەورەکانی دیکەی دانیشتنی ئەوڕۆ تایبەتە بە ئێران، ڤێنزۆئێلا و گۆڕانکارییەکانی باڵکان و پەیوەندییەکانی ئێمە بە یەکێتی ئەفریقا و پاشان دەبینە میوانی وەزیری دەرەوەی ئۆکراین و دواگۆڕانکارییەکانی ئەو وڵاتە لێک دەدەینەوە و پاڵپشتیی یەکێتی ئەورووپا لە ئۆکراین ڕادەگەیێنین.
بۆچوونی ئێوە