قوتابیان و شۆفێر ئامبوڵانسەکان چوونە ڕیزی خۆپیشاندەرەکانی فەڕەنسا

بزووتنەوەی هێلەک زەردەکانی فەڕەنسا لە سێهەمین هەفتەی خۆپیشاندانەکانی خۆی، چوونە ڕیزی قوتابیان و شۆفێر ئامبوڵانسەکانی بە خۆوە بینی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بیزنس ئیسنایدر، فەڕەنسا ڕۆژی ڕابردووشی لە توندوتیژی و نائارامی تێپەڕاند. ئەمە لە حاڵێکدایە کە بە مەرگی ژنێکی ٨٠ ساڵە کە بووە قوربانی هاویشتنی گازی فرمێسک ڕێژ بەرەو دەلاقەی ماڵەکەی؛ ژمارەی کوژراوان لە سێهەمین هەفتە لە ناڕەزایەتییە سەرتانسەرییەکانی ئەو وڵاتە گەیشتە ٤ کەس.

ڕۆژی ڕابردوو هەروەها چوونە ڕیزی قوتابیان بۆ کۆڕی ناڕازیانمان بینی کە ئاڵبەت پۆلیس بە گازی فرمێسک ڕێژ پێشوازی لێیان کرد.

بەشداری قوتابیان تەنیا لە شاری پاریس نەبوو و لە شاری "نیس"یش لانیکەم ١٠٠٠ کەس ڕژانە شەقامەکان.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە شۆفێر ئامبوڵانسەکانیش لە ناڕەزایەتی بە دۆخی کاری خۆیان، شەقامی شانزلیزەیان داخست.

شیاوی باسە نائارامییەکانی فەڕەنسا لە ڕۆژی ١٤ی نۆڤەمبەر و لە ناڕەزایەتی بە بەرز بوونەوەی نرخی سووتەمەنی دەستی پێکرد و وردە وردە ناڕەزایەتییەکان چاکسازییە ئابوورییەکانی تری دەوڵەتی ئیمانۆئێل ماکرۆنی گرتە بەر.

News Code 23432

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha