بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ماڵپەڕی یەنی شەفەق سەبارەت بە پێشانگای پیشەی ئاسمانی ئێران لە دوورگەی کیش نووسی: ئێران سەرەڕای گەماڕۆکانی ئەمریکا سەرقاڵی پێشانگای نێونەتەوەیی هێزی ئاسمانییە.
لەم ڕاپۆرتە هاتووە، ئێران لە میانەی ئەم پێشانگایە توانی ئاسمانی خۆی نمایش کردووە و هێزی ئاسمانی خۆی لە بواری فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، فڕۆکەی جەنگی و باربەری بە ئەمریکا نیشان دەدات.
هەروەها فڕۆکەی پێشکەوتووی ئێف ٤، ئێف ۱٤ و میگی ۲۹ و باربەری ئێل ۲۹ لەم پێشانگایە نمایش کراوە و بەشێکەلە هێزی سەربازی ئێران.
شایانی باسە کە دۆناڵد ترامپ دوای کشانەوەی یەکلایەنە لە بەرجام، گەماڕۆوه نایاساییەکانی لە دژی ئێران سەپاندووەتەوە کە ئێران بە پێشێل کردنی مافی مرۆڤ ناوی بردووە.
Your Comment