به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئه‌لعاله‌م، سه‌رچاوه ناوچه‌ییه‌کان ڕایانگه‌یاند که تیرۆریسته‌کانی به‌ره‌ی نوسره نزیک به ۵۰ مووشه‌کی پڕ له ماده‌ی کلۆریان بۆ بنکه‌ی تیرۆریسته‌کان له ئه‌دله‌ب و ده‌ورووبه‌ری ناردووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، شاره‌زایانی فه‌ڕه‌نسی له یه‌کێک له بنکه‌کانی گرووپی تیرۆریستی به‌ره‌ی نوسره له نزیک زیندانی ناوه‌ندی ئه‌دله‌ب له سه‌ر ئه‌م مووشه‌کانه ئیشیان کردووه.
له‌م ڕاپۆرته‌دا جه‌خت کراوه که ئه‌م مووشه‌کانه پڕه له گازی کیمیایی کلۆر و له نێوان گرووپه تیرۆریستییه‌کان دابه‌ش ده‌کرێت. به‌م پێیه، گرووپی تیرۆریستی ناسراو به سه‌ربازانی قه‌فقاز له ناوچه‌ی ته‌ل سوڵتانی ئه‌دله‌ب ۱۰ مووشه‌کی وه‌رگرتووه، گرووپی تیرۆریستی سوپای عیزه‌ت، پاسه‌وانی دین و حزبی تورکستانی له باکووری حه‌مای سووریا هه‌ر یه‌که چه‌ندین مووشه‌کی کیمیاییان وه‌رگرتووه.
هه‌ر له‌مباره‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا پێشتر ڕایگه‌یاند بوو که چه‌ندین هێما و نیشانه بوونی هه‌یه که نیشان ده‌دات تیرۆریسته‌کان له دوای هێرشی کیمیایی نوێ له سووریا‌ن و ئه‌مه‌ش له شاری ئهدلهبهوه ده‌ست پێ ده‌کات.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که به هۆی هێرشی مووشه‌کی گرووپه تیرۆریستییه‌کانی ناوچه‌ی خالدییه له حه‌ڵه‌ب، له ڕۆژی یه‌کشه‌مه نزیک به ۱۰۰ که‌سی سووری به تووشی خه‌فه بوون به هۆی گازی کلۆره‌وه بوون.
Your Comment