به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌باره‌ت به قسه‌کانی ئه‌مریکا که وتبووی خه‌ڵکی ئێران تیرۆریستن، بابه‌تێکی له تویتره‌که‌ی خۆی بڵاو کرده‌وه.
زه‌ریف له‌م بابه‌ته‌دا ئاماژه‌ی داوه: به‌ڕێز ترامپ! مله‌تێک هه‌ر هه‌مان خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته‌ن. ئه‌وه‌ی ئێوه به‌رده‌وام ئێران به تیرۆریست ناو ده‌به‌ن، نیشانی ده‌دات که چه‌ند ئێوه دژی هه‌موو خه‌ڵکی ئێرانن و هۆکاری گه‌ماڕۆدانی خه‌ڵکی ئێرانیش له لایه‌ن ئێوه‌وه ڕوون بووه‌ته‌وه، به‌ڵام خه‌ونی ئه‌مریکاییه توندڕه‌وه‌کان بۆ له‌ناو بردنی خه‌ڵکی ئێران هه‌رگیز نایه‌ته دی.
Your Comment