به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌ید مه‌حموود عه‌لوی سه‌باره‌ت به تیرۆریسته‌کان وتی: ساڵانه سه‌دان هه‌وڵی چالاکی تیرۆریستی ده‌دۆزرێته‌وه و پووچه‌ڵ ده‌کرێته‌وه.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا: له‌م ڕێگه‌یه‌دا دوژمنان هه‌وڵێکی زۆریان داوه تاکوو ئێران به نائه‌من نیشان بده‌ن. له دوژمنانی ئێران له‌مه‌ش زیاتر چاوه‌ڕوان ناکرێت، هه‌ر بۆیه له سه‌ر ئه‌منیه‌تی وڵاته‌که‌مان له‌گه‌ڵ که‌س سازشمان نابێت.
وه‌زیری ئیتلاعاتی ئێران وتی: هاوده‌نگ بوون ته‌نیا ڕێگه‌ی یه‌کگرتوو بوونه، ئه‌م حکوومه‌ته هین خودی خه‌ڵکه و شانازی به‌رپرسانی ئێرانیش هه‌ر ئه‌مه‌یه که به‌شێکن له خه‌ڵک.
ئه‌و زیادی کرد: له ئێستادا ئه‌منیه‌تی زۆر باش له وڵات‌دا هه‌یه، ئه‌م ئهمنیهتهش له سێبه‌ری پێکه‌وه بوون و هاوئاهه‌نگی هه‌موو ڕێکخراوه‌کان به تایبه‌ت وه‌زاره‌تی ئیتلاعات، سوپای پاسداران، ئه‌رتش، پۆلیس، به‌سیج و ڕێکخراوه‌کانی دیکه به ده‌ست هاتووه.
عه‌له‌وی ئاماژه‌ی کرد: ئه‌و ئه‌منیه‌ته باشه‌ی ئێران هیهیهتی به هۆی یه‌کگرتوویی نێوان خه‌ڵک و حکومه‌ت و ڕێبه‌ری باڵای ئێران، یه‌کگرتوویی و ئه‌منیه‌ت دوو پرسی گرنگی کۆمه‌ڵگاکانن.
Your Comment