بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئەلعەهد، قاسم موسڵح، فەرماندەی ئۆپراسیۆنی حەشدی شەعبی لە ئەنبار ڕایگەیاند: بە پێی زانیاری ورد و باوەڕپێکراو حەشدی شەعبی هێرشی مووشەکی کرووەتە سەر بنکەکانی داعش لە ناوچەی باغۆزی سووریا.
ئەو زیادی کرد: هێزەکانی حەشدی شەعبی توانیانە هێرشی مووشەکی زۆر دەقێق ئەنجام بدەن و بنکەی داعشییەکان بکوتن.
موسڵح جەختی کرد: هێزەکانی حەشدی شەعبی ژمارەی خۆیان لە سنوورەکانی عێراق لەگەڵ سووریا بەرز کردووەتەوە و ئەمەش بە مەبەستی ڕێگری کردن لە هاتی داعش بۆ ناو خاکی عێراق ئەنجام بووە.
Your Comment