به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌ید موحسن عه‌له‌وی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی میراتی فه‌رهه‌نگی، پیشه‌ی ده‌ستی و گه‌شتیاری پارێزگای کوردستان له‌مباره‌وه وتی: که‌رتی تایبه‌ت به‌رده‌وام پشتیوانی له په‌ره‌دان به بازاڕ و ڕه‌خساندنی هه‌لی کار کردووه و ئێمه‌ش ئه‌وه‌ی له ده‌ستمان هاتووه له‌م بواره‌دا ئه‌نجامان داوه.
ئه‌و زیادی کرد: به به‌رنامه ئه‌نجام بووه‌کان پارێزگای کوردستان وه‌ک پارێزگایه‌کی هه‌ڵبژێردراو بۆ گه‌شه دان به که‌رتی گه‌شتیاری و ڕاکێشانی سه‌رمایه‌گوزاری ناسێندراوه، هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه یه‌که‌مایه‌تی ئێمه له ئیداره‌ی میراتی فه‌رهه‌نگی، پیشه‌ی ده‌ستی و گه‌شتیاری کوردستان پشتیوانی کردن له سیاسته‌یه.
عه‌له‌وی وتی: هه‌ر به‌م بۆنه‌وه یه‌که‌مین فستیڤاڵی ئێتنیکه ئێرانییه‌کان و هه‌له‌کانی گه‌شتیاری له پارێزگای کوردستان به پشتیوانی ئیداره‌ی میراتی فه‌رهه‌نگی، پیشه‌ی ده‌ستی و گه‌شتیاری کوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.
شایانی باسه ئه‌م پێشانگایه له ۲۷‌ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ و له بواره‌کانی پێویستییه‌کانی گه‌شتیاری، مۆسیقا و شانۆ، ئۆتێلداری، گه‌ڕیانی ناوچه‌یی، ئاژانسه گه‌شتیارییه‌کان، ژینگه گه‌ردی و که‌لتووری گونده‌کان ئه‌نجام ده‌بێت.
Your Comment