به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی میهر، میدیاکانی سەر بە بزوتنەوەی حەماس بڵاویانکردەوە، بۆردومانەکە شه‌وی ڕابردوو هەتا بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ شه‌مه بەردەوام بووە.
که‌ناڵه عه‌ره‌بییه‌کان ڕایانگه‌یاند که بەهۆی بۆردومانەکەەوە چەندین بینا خاپوربوون کە لە نێویاندا بینای كه‌ناڵی "ئه‌لئه‌قسا"ی سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی تێدایە و بەوهۆیەوە پەخشی کەناڵەکە بۆ ماوەیەک وەستاوە.
بەپێی زانیارییەکان، فرۆکە جەنگییەکانی سوپای ئیسرائیل زیاتر لە چواردە مووشەکیان ئاڕاستەی غەزە کردووە کە ١٠ موشەکی تەنها بۆ بینای کەناڵەکە بووە
دوا بەدوای بۆردومانەکەی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە، بزوتنەوەی حەماس ٣٠٠ موشەکیان لە غەزەوە بە پێچەوانەوە ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەستی حکومەتی ئیسرائیل کردووە.
Your Comment