بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مایک پەمپئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ دووشەممە لە پەیامێکی توویتەریدا بە دەرخستنەکانی موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران کاردانەوی نواند.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەم بارەوە پاگەندەی کرد: ئەبێ شەرم بکەی بۆ ئەو درۆوانەت.
ناوبراو لە درێژەدا پاگەندەی کرد: ئەمریکا هەرگیز دەرمان و خۆراکی گەمارۆ نەداوە. ئەوانە و دانوستانی دارایی پێوەندیدار بە پێداویستی مرۆڤدۆستانە بەرین لە گەمارۆوەکان.
توویتی پڕ لە تووڕەیی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پاش ئەوە بڵاو بووەوە کە وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکی توویتەریدا لایەنە جیاوازەکانی جەنایەتەکانی واشنتۆن لە سەپاندنی گەمارۆوە تاک لایەنەکانی ئەمریکا و پێشێل کردنی ڕێککەوتنی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی دەرخستبوو.
Your Comment